بە پێی ڕاپۆرت و زانیاریەکان، هێزەكانی ئامریكا لە کاردانەوە بە هێرشی ترۆریستانی سەر بە رژیمی ئاخوندی ئێران بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا، ئۆتۆمبیلێکی سەر بە میلیشیاکانی دەسەڵاتی ئاخوندییان لە عێراق کە لە هێرشی شەوی ڕابردوو بۆ سەر بنکەی عەین ئەسەد بە کار هێنرابوو كردە ئامانج.
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە لەم هێرشەدا چەندین ترۆریستی سەر بە رژیمی ئێران کوژراون.
هەر لەم پێوەندییەدا، سێنتكام; فەرماندەی ناوەندی ی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا ئەو هێرشەی پشتڕاست كردەوە.