کەماڵ لوتفی، خەڵکی شاری دێگولان و باوکی ڕەزا لوتفی، یەكێك لە شەهیدانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن دەزگای گەندەڵی قەزایی رژیمی ئێرانەوە بە مەبەستی دادگاییکردن و پێڕاگەیشتن بەو تۆمەتانەی خرابوونە پاڵی، بانگ کراوە.
نابراو سەرەتای ئەمساڵ دوو مانگ و ١٦ ڕۆژ لە گرتووخانەی ناوەندە سەرکوتکەر و بە ناو ئەمنییەکانی رژیم دا ڕاگیرابو.
لقی ١٠٢ی بێدادگای تاوانەکانی شاری دێولان بە مەبەستی لێکۆڵینەوە بە تۆمەتی "تەبلێغات دژی رژیمی تروریستی ئاخوندی ئێران" نابراوی بانگهێشت كردووە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، کەماڵ لوتفی دەبێت پێش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، ١ی سەرماوەزی ١٤٠٢ سەردانی لقی ١٠٢ی دادگای دێگولان بکات.