ئێوارەی دووشەممە ۲۹ی خەزەڵوەری ۱۴۰۲ی هەتاوی، پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆ ٤٠٥ و ئۆتۆمبێلێکی جۆری مگان لەسەر ڕێگای باوە ڕشانی لە بیجاڕ ئاگرێکی گەورەی لێکەوتەوە و بەو هۆیەوە چەوار کەس لە سەرنشینانی ئەو ئۆتۆمبیلانە گیانیان داوە.
بەپێی هەواڵی میدیا خۆجێیەکانی بیجاڕ، لەم ڕووداوەدا ٤ کەس گیانیان داوە کە دەوترێ خەڵكی سەقزن.