بۆ جارێکی دیکە هێرشێکى درۆنی کراوەتە سەر بنکەکانى ئەمەریکا لە عێراق و گرووپی مقاوەمەى ئیسلامی سەر بە دەسەڵاتدارانی ئێران، هێرشەکەیان بە ئەستۆ گرتووە.
گرووپی مقاوەمەى ئیسلامى لە بەیاننامەیەکدا هێرشیان بۆسەر بنکەى عەین ئەسەد لە سنووری پارێزگاى ئەنبار ڕاگەیاند و ئاماژەیان بەوە كرد کە ئەمە وەک وڵامێک بۆ هێرشەکانی سەر غەززە ناو بردووە.
لەبەیاننامەکەدا باس لەوە كراوە، کە لەهێرشەکەدا ڕاستەوخۆ ئامانجى خۆیان پێکاوە و هێرشەکەش بە فڕۆکەى بێ فڕۆکەوان ئەنجام دراوە.