سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەری ۱٤۰۲ی هەتاوی، سزای سەپێندراوی لەسێدارەدرانی زیندانییەک بە ناوی "سیامەند ئوستوار" تەمەن ٤۰ ساڵ و کۆڕی حەبیب و خەڵکی بۆکان، لە زیندانی ناوەندیی ئەردەبێڵ جێبەجێ کرا.
ناوبراو، دوو ساڵ پێش ئیستا بە تۆمەتی پێوەندیدار بە تاوانەکانی "ماددەی هۆشبەر"، گیرابوو و دواتر لە لایەن ناوەندە بە ناو دادوەرییەکانی ڕژیمی ئاخۆندی ئێران سزای سێدارەدانی بە سەر دا سەپابوو.
شایەنی باسە، سیامەند ئۆستوار خەڵکی گوندێ "دەنگز"، سەر بە شاری بۆکان، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ بووە.