تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

بەشدارکرانی زۆری قوتابییان و فەرمانبەران لە زاهیدان بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی پشتیوانی لە حەماس

بەشدارکرانی زۆری قوتابییان و فەرمانبەران لە زاهیدان بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی پشتیوانی لە حەماس
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژی شەممه ٢٧ی خەزەڵوەری ۱۴۰۲ی هەتاوی، دەسەڵاتدارانی حکومەتی ئاخوندی, به مەبەستی بەڕێوەبردنی خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە حەماس و دروشمی دژ بە ئیسڕائیل، قوتابییان و فەرمانبەرانی فەرمانگە حکومییەكانی شارەکانی بەلووچستانیان ناچار کردووە بە کۆبونەوەو ڕێپێوان کردووە.
ئەمە لە كاتێكدایە كە خەڵكی زاهیدان و بەلوچستان بە گشتی لە هەموو مافە سەرەتاییەکانی ژیان بێبەشن و وەك هاووڵاتییان دەڵێن زاهیدان خۆی غەززەیەكی دیكەیە بەڵام لە ئێران!
جێی ئاماژەیە هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە شارەکانی کوردستانیش، بە فشارخستنە سەر قوتابییان و بەبێ ئاگادار كردنەوەی خانەوادەكەنیان هەوڵیان دا لە ڕێپێوانی سەرتاسەری دژ بە ئیسرائیل بەشداریان بکەن کە بەپێی زانیارییەکان، قوتابیان لە شارەكانی كوردستان بە مانگرتن و بەشدارینەکردن لەم ڕێپێوانەدا، وڵامی هێزەکانی ڕژیمیان دایەوە و تەنیا کەسانێکی سەر بە خودی ڕژیم لە ڕێپێوانەکەدا بەشدار بوون.

6 مانگ و 16 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشدارکرانی زۆری قوتابییان و فەرمانبەران لە زاهیدان بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی پشتیوانی لە حەماس

بەشدارکرانی زۆری قوتابییان و فەرمانبەران لە زاهیدان بۆ بەشداریکردن لە خۆپیشاندانی پشتیوانی لە حەماس

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی