ئامریکا ٦ ئەندامی پلەبەرزی "کەتائێبی حیزبوڵڵا" ی خستە نێو لیستی گەمارۆکانی خۆیەوە و هاوکات و دوو کەس لە دەستوپێوەندییەکانی ڕژیمی ئێرانی سزا دا.
وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکا، ڕۆژی هەینی ٢٦ی خەزەڵوەر ڕایگەیاند: "گرووپی چەکداریی کەتائێبی حیزبوڵڵا کە لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە پشتیوانیی سەربازی و دارایی لێ دەکرێت، لەپشت هێرشەکانی چەند حەوتووی ڕابردوو بۆ سەر هێزەکانی ئامریکا لە عێراق و سووریە بوون.
وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا هەروەها گەمارۆی خستەسەر "هاشم فەنیان" و "ڕەحیم سیراجی"، فەرماندەی میلیشیاکانی "کەتائێبی سەیەدۆلشۆهەدا" کە گرووپێکی دیکەی سەر بە ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە عێراقە.
لە ڕاگەیەندراوی وەزارەتی خەزێنەداریی ئامریکادا هاتووە: ئەم دوو گرووپە چەکدارە لەلایەن سپای ترۆریستی پاسدارانەوە پشتیوانییان لێ دەکرێت و لە پشتی هێرشەکانی چەند حەوتووی ڕابردوو بۆ سەر هێزەکانی ئامریکا لە ناوچەکە بوون.