تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

چارەنوسی ماشەڵڵا كەرەمی هێشتا ناڕوونە

چارەنوسی ماشەڵڵا كەرەمی هێشتا ناڕوونە
دەنگی خەباتی کوردستان

بەپێی ڕاپۆرت و زانیاریەکانی سەرچاوەكانی هەواڵ، پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە ٨٧ ڕۆژ لە گرتن و بەندکرانی ماشەڵڵا كەرەمی، باوكی شەهید كۆمار كەرەمی, هێشتا چارەنوسی ناوبراو ناڕوونە.
بەپێی زانیارییەكان ماشەڵڵا کەرەمی لە دابڕگەی زیندانی ناوەندیی کەرەج ڕاگیراوە.
هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم، هەڕەشەیان لە هەموو ئەندامانی خانەوادەی کەرەمی کردووە کە لە ئەگەری درکاندنی زانیاری سەبارەت بە چارەنووسی ماشەڵڵا کەرەمی، بەند دەکرێن.
محەممەدمێهدی (كۆمار)کەرەمی، هاووڵاتیی تەمەن ٢٢ ساڵی خەڵکی بیجاڕ، لە ڕەوتی شۆڕشی ژینادا لە خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، گیراو دواتر بە تۆمەتی کوشتنی بەسیجییەک بە ناوی "ڕۆحوڵڵا عەجەمیان"، بە "افساد فی‌الارض" مەحکووم و ڕۆژی ١٧ی بەفرانباری ١٤٠١، حوکمی لەسێدارەدرانەکەی بە بێ ئاگاداریی خانەوادەکەی لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە جێبەجێ کرا.


1 ساڵ و 3 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 28 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چارەنوسی ماشەڵڵا كەرەمی هێشتا ناڕوونە

چارەنوسی ماشەڵڵا كەرەمی هێشتا ناڕوونە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی