بە پێی ڕاگەیاندراوی بەرپرسی پۆلیسی ڕێگەوبانی پارێزگای ورمێ، ڕۆژی هەینی, ۲۶ی خەزەڵوەری ۱۴۰۲ی ەتاوی, لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆی نێوان دوو ئۆتۆمبێلی نەفەرهەڵگر لە جۆری پژۆ ٤٠٥ و پەیكان، لە دەروازەی قوشچی ورمێ، ٤ سەرنشینی پەیكانەكە گیانیان دا و ٤ سەرنشینی پژۆیەكەش بریندار بوون و بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی ورمێ گوازراونەتەوە.
ڕێگەوبانی خراپ و ئۆتۆمبێلی ناستاندارد لە ئێران هۆکاری سەرەکیی ڕووداوەكانی هاتوچۆن كە بەو هۆیەوە ساڵانە ژمارەیەكی زۆری خەڵك گیان ئەدەن و بریندار دەبن.