تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

نەتەنیاهۆ: ئەگەر بارمتەكان ئازاد بكرێن، ئاگربەست ڕادەگەیەنین

نەتەنیاهۆ: ئەگەر بارمتەكان ئازاد بكرێن، ئاگربەست ڕادەگەیەنین
دەنگی خەباتی کوردستان

ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٢٦ی خەزەڵوەر، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە نوێترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "ئێستا بەراورد بە سەرەتای هێرشی زەمینی، لە گەیشتن بە ئاگربەست نزیكین، چونکە هێرشی زەمینی فشاری خستووەتە سەر حەماس تا ئاگربەست ڕابگەیەنێت، ئێمەش بە پێوەر و مەرجی ئازاد کردنی بارمتەکان ئاگربەست ڕادەگەیەنین.
سەرۆكوەزیرانی ئیسڕائیل هەروەها ڕایگەیاند، "زانیاریی باوڕپێیکراومان هەبوو کە بارمتەکان لە نەخۆشخانەی شیفان، ئەمەش یەکێک لەو هۆکارانە بوو كە چووینە نێو نەخۆشخانەکە. ئەگەر بارمتەکان لەوێ نەبن، ئەوە بردراونەتە شوێنێکی دیکە، زانیاریی هەواڵگریمان لەبارەی بارمتەکان هەیە، بەڵام ناکرێت لەێرەدا باسی زیاتر بکرێت.
ناوبراو هەروەها وتی "دوو نهۆم لەژێر نەخۆشخانەکە دۆزراونەوەتەو کە ناوەندی فەرمان دەرکردنی کەرستەی پەیوەندیکردنی سەربازی، بۆمب و چەک و تونێلن.
ناوبراو لە درێژەدا زیادی کرد، ئامانجمان داگیرکردن نییە، بەڵکوو پێویستە غەززە لە چەک و توندڕەوی داماڵین"


1 ساڵ و 3 ڕۆژ و 4 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نەتەنیاهۆ: ئەگەر بارمتەكان ئازاد بكرێن، ئاگربەست ڕادەگەیەنین

نەتەنیاهۆ: ئەگەر بارمتەكان ئازاد بكرێن، ئاگربەست ڕادەگەیەنین

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی