لەدرێژەی سەرکوتکەریەکانی ڕژیم بۆ بەرگری کردن لە بەڕێوەبردنی ساڵیادی شۆڕشی ژینا, خانەوادەی ئومید حەسەنی ڕایانگەیاند کە پاش هەڕەشەیەكی زۆری بەكرێگیراوانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران، ئەو خانەوادە داخدارە ناچار بوون لە ماڵەوە ڕێوڕەسمی ساڵیادی شەهید كرانی بەڕێوە ببەن.
ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١ی هەتاوی، ئومید حەسەنی پاش گەڕانەوە لە ڕێوڕەسمی چلەی پەیمان مینبەری، داریووش عەلیزادە، یەحیا ڕەحیمی و محەممەد ئەمینی لە شەهیدانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازی و دەسپێکی ناڕەزایەتییەکانی سنە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە گیران و لەژێر شکەنجەدا شەهید کران.