بازاڕیان و کاسبکارانی شاری بۆکان, بەبۆنەی ڕێز گرتن لە شەهیدانی شۆڕشی ژینا لە شاری بۆکان بانگەوازێکیان بڵاو کردەوە تێدا وتویانە: ئێمە بازاڕیان و هەموو خەڵکی بەشەڕەفی بۆکان ڕایدەگەیەنین کە بۆ ڕیزگرتن لە پۆلێ شەهیدی سەربەرزی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی لەشاری بۆکان
ڕۆژی شەممە ۲۷ی خەزەڵوەر ۱۴۰۲ی هەتاوی, مانگرتنی گشتی لە شاری بۆکان ڕادەگەیەنین و لەگەڵ داخستنی دووکان و بازاڕ، بە سەردانی گڵکۆی شەهیدان و دیداری خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان پەیمانی خەبات و وەفاداری نوێ دەکەینەوە".