ژمارەیەک لە کەسوکاری شەهیدانی خەزەڵوەری خوێنینی ٩٨ بانگەوازیان بۆ یادی چوارەمین ساڵیادی شەهید کرانی ئەم قوربانییانە بڵاوکردەوە.
ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ٩٨ لە ئێران لە کاردانەوە بە بەرزبوونەوەی کتوپڕ و توندی نرخی سووتەمەنی دەستی پێکرد و لە درێژەدا ئەساس و پێکهاتەی ڕژیمی کردە ئامانج.
ئەم گردبوونەوە ناڕەزاییانە لە ٢٤ی خەزەڵوەرەوە لە هێندێ ناوچە دەستی پێکرد و لە ماوەی هەفتەیەکدا ٢٩ پارێزگا و سەدان شاریان گرتەوە.
توندی سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەکان وایکرد ئەم ڕووداوانە بە "خەزەڵوەری خوێناویی ٩٨" بناسرێ.
لەم ناڕەزایەتیانەدا هەزار و ٥٠٠ کەس بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریست و بەكرێگیراوەکانی ڕژیم شەهید کران.