تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

بێ هەواڵی لە چارەنووسی محەممەد مورادخانی درێژەی هەیە

بێ هەواڵی لە چارەنووسی محەممەد مورادخانی درێژەی هەیە
دەنگی خەباتی کوردستان

پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە پێنج حەوتوو بەسەر بەندکرانی محەممەد (سۆران) مورادخانی لە لایەن بەکرێگیراوانی ڕژیمەوه، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و دۆخی ئەو هاووڵاتییە کوردە لەبەردەست دا نییە.
پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵی گرتنی ناوبراو لە میدیاکانەوە، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستی سنەوە هەڕەشە لە خانەوادەکەی کراوەو هەر لە یەکەم سەعاتەکانی بەندکرانی ئەم هاووڵاتییە کوردەوە، بەکرێگیراوان خانەوادەکەیان خستۆتە ژێر فشارەوە و هەڕەشەیان کردووە کە ئەگەر ئەم هەواڵە بۆ میدیاکان بڵاوبکەنەوە، ئەوا منداڵەکانی دیکە و ئەندامانی دیکەی خانەوادەکەیان دەگرتن.
محەممەد (سۆران) مورادخانی، هاووڵاتییەکی تەمەن ٤٢ ساڵەی خەڵکی سەقز و دانیشتووی شاری سنەیە کە لە ٢٠ی ڕەزبەر لەلایەن بەکرێگیراوانی ڕژیم بەند کراوه. شایانی باسە کە ناوبراو لە مافی دەستگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی خێزانەکەی و پەیوەندیی تەلەفۆنی بێبەش كراوە.

6 مانگ و 5 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 13 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بێ هەواڵی لە چارەنووسی محەممەد مورادخانی درێژەی هەیە

بێ هەواڵی لە چارەنووسی محەممەد مورادخانی درێژەی هەیە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی