دانیشتووانی شاری زەهكلووت بەهۆی كوشتنی دوو هاووڵاتیی بێ تاوانی بەلووچ لە لایەن سپای تروریستی پاسدارانەوە لەبەردەم یەكەی نیزامیی ئەو شارە کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتییان بەڕێوەبرد.
شایانی باسە كە ڕۆژی ١٦ی خەزەڵوەر، هێزە ترۆریستەكانی سپای پاسداران لە ناوچەی دەشت شوورەی جازمووریان لە ناوچەی رودباری بەلووچستان، لە ڕێگای دلگان بۆ زەهكلووت، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێكی هاووڵاتییان كردووە و لە ئاكامدا دوو هاووڵاتیی بەلووچ كوژراون.
ئەم جینایەتە لە كاتێكدا بووە كە ئەم دوو هاووڵاتییە بێ تاوان بوون و هیچ بارێكی قاچاخیان هەڵنەگرتووە.