شەوی شەممە ٢٠ی خەزەڵوەر ۱۴۰۲ی هەتاوی، لە ئاکامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستە چەکدارەکانی ڕژیم, حەوت کۆڵبەری کورد لە سنووری بانە بریندار کران.
بە پێی ڕاپۆرتی سەرچاوه هەواڵیەکان، هێزەکانی ڕژیم بە فیشەکی جەنگی، سەر، دەست، پشت و لاقی ئەم کۆڵبەرانەیان کردووەتە ئامانج.
ئەم ٧ کۆڵبەرە بە هۆی سەختیی برینەكانیانەوە و بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی، بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراونەتەوە.