چوارەم برینداری ئاگری کەمپی لەنگرود گیانی دا و بەم هۆیەوە ژمارەی ئەو كەسانەی بەوە کارەساتە گیانیان داوە گەیشتووەتە ٣٦ کەس و ژمارەی ئەو بریندارانە بەو هۆیەوە گیانیان داوە بۆ ٤ كەس بەرز بۆتەوە. کەسێکی دیکە لە بریندارانی ئاگرکەوتنەوە لە کەمپی چارەسەری ئالوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر لە لەنگرود بە ناوی ئەفشین یەعقووبی کە بە ٧٠٪ سووتانەوە لە بەشی ICU لە ناوەندی ڕووداو و سووتانی نەخۆشخانەی پارێزگای ڕەشت خەوێندرابوو، گیانی دا.پێشتریش عەلی غەفووری و حسێن عارفی و کەسێکی دیکەی بریندار کە ناسنامەکەی نادیارە، بەهۆی ڕێژەی زۆری سووتان لە نەخۆشخانە گیانیان داوە