تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ڕوسیا و په‌رده‌پۆشکردنی تاوانه‌ جه‌نگیه‌کانی له‌ شه‌‌ڕی ئوکرانیادا

ڕوسیا و په‌رده‌پۆشکردنی تاوانه‌ جه‌نگیه‌کانی له‌ شه‌‌ڕی ئوکرانیادا
ئارێز

ئێستا له‌ هه‌موو کات زیاتر باس له‌سه‌ر تاوانی جه‌نگی سوپای ڕوسیا دژ به‌ خه‌ڵکی بوتجا و ئوکرانیا ده‌کرێ. ڕۆژنامه‌ و که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن وێنه‌ی پێش وێرانکردن و پاش وێرانکردنی شارۆچکه‌ی بوتجا بڵاو ده‌که‌نه‌وه‌.

جیاوازی پێش شه‌‌‌ڕ و دوای شه‌‌‌ڕ به‌‌‌ته‌‌‌واوی له‌‌‌ دیمه‌‌‌نە‌کان دا بەدی دەکرێ. وێنه‌‌‌ و دیمه‌‌‌‌نه‌‌‌کانی دوای کشانه‌‌‌وه‌‌‌ی سوپای ڕوسیا له‌‌‌و شارۆچکه‌‌‌ یه‌‌‌کێک له‌‌‌ خه‌‌‌مبارترین و پڕ جینایه‌‌‌ت ترین کاره‌‌‌ساتی دوژمنکار و دڕندانه‌‌‌ی ئه‌‌‌م سه‌‌‌ده‌‌‌یه‌‌‌ ده‌‌‌رده‌‌‌خا دژ به‌‌‌ مرۆڤایه‌‌‌تی. بوتجا  کەمتر لە ٣٠  کیلۆمەتر لە باکوری ڕۆژئاوای کیێڤ وه‌‌‌ هه‌‌‌ڵکه‌‌‌وتوه‌‌‌. ئه‌‌‌م شارۆچکه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ ٢٧ی مانگی ٢ی ٢٠ ٢٢ی زاینی یه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌وتۆته‌‌‌ به‌‌‌ر په‌‌‌لاماری هێزه‌‌‌کانی ڕوسیه‌‌‌‌ و له‌‌‌و کاته‌‌‌وه‌‌‌ داگیرکرابوو. دوای مانگێک شه‌‌‌ڕو پێکدادانی قورس، ڕووسەکان بەرەو ڕۆژهەڵات کشانەوە  و دوای ئه‌‌‌وه‌‌‌ش ، ڕێ بە ڕۆژنامەوانان درا که‌‌‌ ئه‌‌‌و دیمه‌‌‌نانه‌‌‌ بۆ گشت جیهان بگوازنه‌‌‌وه‌‌‌. دیمه‌‌‌نه‌‌‌کان وه‌‌‌ک فیلمێکی ترسناک بوو.  لەوانەیە وێنەکانی ئەو شەقامەتان بینیبێت کە بەلایەنی کەمەوە ٢٠  لاشەی مردوو ده‌‌‌بینرا. ئەمە هاوشێوەی دۆکیومێنتی ڕەش و سپییە لە جەنگی جیهانی دووەمدا- بەڵام  ئه‌‌‌مجاره‌‌‌ بە ڕەنگ.

وێنه‌‌‌ی خه‌‌‌ڵکی سڤیل ده‌‌‌بینی که‌‌‌ له‌‌‌کاتی ڕاکردن دا کوژراون و هه‌‌‌ندێکیان شوێنه‌‌‌واری ئه‌‌‌شکه‌‌‌نجه‌‌‌ به‌‌‌ جەسته‌‌‌یانه‌‌‌وه‌‌‌ دیاربوو.

پیاوێک لە به‌‌‌ر ده‌‌‌م پاسیکیله‌‌‌که‌‌‌ی دا که‌‌‌وتبوو، ژنێک لاشه‌‌‌ی له‌‌‌سه‌‌‌ر شه‌‌‌قامه‌‌‌که‌‌‌ که‌‌‌وتبوو، نینۆکەکانی بە جوانی بە ڕەنگی سووری نەخشێنرابوون. زۆر کەس وا دەردەکەون کە قۆڵەکانیان لە پشتەوە بەستراوەتەوە پێش ئەوەی تەقەیان لێ بکرێت. به‌‌‌پێی شایه‌‌‌تحاڵێک پیاوێک له‌‌‌ناو ئۆتمبێله‌‌‌که‌‌‌ی دا به‌‌‌ زرێپۆش پانکرابۆوه‌‌‌.

پاساوه‌‌‌ گاڵته‌‌‌جاڕیه‌‌‌کانی ڕوسیا و هێزه‌‌‌ سه‌‌‌ربازیه‌‌‌کانی

لە تەنیشت کەنیسەی سانت ئاندرو لە بوتجا ئێستا گۆڕێکی بەکۆمەڵ هەیە. بە وتەی سەرۆکی شارەوانی شارەکە لەوانەیە زیاتر لە ٣٠ ٠  کەسی تێدا نێژرابێ. کاردانەوەکانی دنیای دەرەوە شۆک و پڕ لە خەم و تووڕەیی بووە  به‌‌‌شێکی زۆر له‌‌‌ سەرکردەکانی جیهان ئیدانەی ئەو تاوانە دەکەن کە گومان دەکرێت تاوانی جەنگ بێت. بۆ سەرۆکی ئۆکرانی ڤۆلۆدیمیر زیلینسکیج، هیچ گومانێک نییە ڕوسیا بەجینۆساید تۆمەتبار دەکات و داواش دەکات بەرپرسەکان بەرپرسیار بن.

ڕوسیا و هێزه‌‌‌ سه‌‌‌ربازیه‌‌‌کانی به‌‌‌رده‌‌‌وام له‌‌‌ هه‌‌‌وڵی په‌‌‌رده‌‌‌پۆشی  ئه‌‌‌و تاوانانه‌‌‌ و ڕاده‌‌‌گه‌‌‌یه‌‌‌نن که‌‌‌ ئه‌‌‌وان هیچ تاوانێکیان ئه‌‌‌نجام نه‌‌‌داوه‌‌‌ و ئه‌‌‌وه‌‌‌شی ڕووی داوه‌‌‌ ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی ئوکراینایه‌‌‌ که‌‌‌ به‌‌‌ یارمه‌‌‌تی هه‌‌‌ندێ هونه‌‌‌رپیشه‌‌‌ سیناریۆیه‌‌‌کی له‌‌‌و شێوه‌‌‌یان سازداوه‌‌‌.  

سکرتێری گشتی ناتۆ جێنس ستۆلتێنبێرگ وتی کە وێنەکان "دڕندەیی لە دژی ئەو هاوڵاتیانە نیشان دەدەن کە ئێمە لە دەیان ساڵە نەمانبینیوە" هیومان ڕایتس وۆچ دەڵێت ئه‌‌‌وه‌‌‌  تاوانێکی ئاشکرای جەنگییە.

پرسیارەکە ئەوەیە کە تا چەند جیهانی دەرەوە دەتوانێت سەیری ئەوە بکات کە  سوپای ڕووسیا ئۆکراینه‌‌‌کان بکوژێ و دانیشتوانی ئەو وڵاتە  به‌‌‌و شێوه‌‌‌ کۆمەڵکوژ بکات?

نەوت و گاز بوەستێنن

ئەمریکا گڵۆپی سه‌‌‌وزی هه‌‌‌ڵکرد به‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ جۆری ئه‌‌‌و چه‌‌‌کانه‌‌‌ی که‌‌‌ ده‌‌‌یان دات به‌‌‌ ئوکرانیا قورستر بکا و به‌‌‌مه‌‌‌ش ئاماده‌‌‌یه‌‌‌ بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی زرێپۆش و که‌‌‌ره‌‌‌سته‌‌‌ی گرنگی تری سه‌‌‌ربازی ڕه‌‌‌وانه‌‌‌ی ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌ به‌‌‌کات. به‌‌‌تایبه‌‌‌تیش ئه‌‌‌و زەێپۆشانه‌‌‌ی که‌‌‌ دروسکراوی سه‌‌‌رده‌‌‌می سۆڤیه‌‌‌تن. به‌‌‌هه‌‌‌مان شێوه‌‌‌ ووڵاتانی تریش تاکو ئێستا چه‌‌‌ک و که‌‌‌ره‌‌‌سته‌‌‌ی به‌‌‌رگریان داوه‌‌‌ به‌‌‌ ئوکرانیا، ئه‌‌‌گه‌‌‌ر بێت و ئه‌‌‌وانیش  به‌‌‌ هه‌‌‌مان شێوه‌‌‌ی ئه‌‌‌مریکا جۆری که‌‌‌ره‌‌‌سته‌‌‌ و چه‌‌‌که‌‌‌ سه‌‌‌ربازیه‌‌‌کانیان  له‌‌‌ به‌‌‌رگریه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ چه‌‌‌کی هێرشکردن بگۆڕن ئه‌‌‌وا ده‌‌‌توانرێ زه‌‌‌ربه‌‌‌یه‌‌‌کی گه‌‌‌وره‌‌‌تر له‌‌‌ سوپای ڕوسیا بکه‌‌‌وێ و ئوکرانیاش زرێپۆش و فڕۆکه‌‌‌ی شه‌‌‌ڕکه‌‌‌ری مۆدێرنی ده‌‌‌سکه‌‌‌وێ بۆ پارێزگاری کردن له‌‌‌ خاکه‌‌‌که‌‌‌ی. بێگومان ماوه‌‌‌یه‌‌‌کی زۆره‌‌‌ که‌‌‌ ئوکرانیا به‌‌‌دوای ئه‌‌‌و زرێپۆش و فڕۆکه‌‌‌‌ جه‌‌‌نگیانه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ و داوایان ده‌‌‌کات.

ئه‌‌‌و ڕاستیه‌‌‌ ده‌‌‌رکه‌‌‌وتوه‌‌‌ که‌‌‌ تاکو ئێستا ته‌‌‌نها پشتیوانی کردنی ئوکرانیان له‌‌‌‌‌لایه‌‌‌ن ده‌‌‌وڵه‌‌‌تانی ئوروپایی و ڕۆژئاواوه‌‌‌ و سه‌‌‌پاندنی ئه‌‌‌و سزا ئابوریانه‌‌‌ی به‌‌‌ سه‌‌‌ر ڕوسیادا سه‌‌‌پاوه‌‌‌ تاکو ئێستا به‌‌‌س نه‌‌‌بوه‌‌‌ کۆتایی هێنان به‌‌‌ شه‌‌‌ڕو قه‌‌‌یرانه‌‌‌‌کان، هه‌‌‌ربۆیه‌‌‌ پێویسته‌‌‌ سزای زیاتر و هاورده‌‌‌کردنی نه‌‌‌وت و گازی ڕووسیا به‌‌‌ته‌‌‌واوی بوه‌‌‌ستێندرێت و پشتگیری یاسایی بۆ لێکۆڵینەوە لە تاوانەکان ئەولەویەتی بۆ بکرێت.


2 ساڵ و 4 مانگ و 26 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 15 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕوسیا و په‌رده‌پۆشکردنی تاوانه‌ جه‌نگیه‌کانی له‌ شه‌‌ڕی ئوکرانیادا

ڕوسیا و په‌رده‌پۆشکردنی تاوانه‌ جه‌نگیه‌کانی له‌ شه‌‌ڕی ئوکرانیادا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی