ڕۆژی پێنجشەممە، ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە نزیک شاری مووسڵ هێزێکی هاوبەشی ئەمەریکی و دژەترۆری عێراق بە بۆمب کرانە ئامانج و بەم هۆیەوە زیان بە ئۆتۆمبێلەکانی کاروانەکە گەیشتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
هەروەها بەرپرسێکی سەربازیی ئەمەریکا ئەو ڕووداوەی پشتڕاست کردەوە و ئاماژەی بەوەدا، لە دەوروبەری بەنداوی مووسڵ ئەو تەقینەوەیە ڕوویداوە و تەنیا زیانی ماددی هەبووە و زیانی گیانی نەبووە.
بەرپرسێکی دیکەی ئامریکایی کە نەیویست ناوی ئاشکرا بكرێت بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، لە ماوەی ٢٤ سەعاتی ڕابردوودا چوار جار هێرش لە دژی سەربازانی ئامریکا لە عێراق و سووریە ڕوویداوە.
هاوکات ڕاشیگەیاند، لە ئەنجامی ئەو هێرشانە سێ سەربازی ئامریکایی بە سووکی برینداربوون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە و گەڕاونەتەوە سەر ئەرکەکانیان.