دایە مینا; دایکی شەهید شەهریار محەممەدی، شەهیدی ڕێگەی ئازادی لە بۆكان، بە بڵاو كردنەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە دیداری خۆی لەگەڵ ڕۆڵەكەی دیکەی بەناوی میلاد، نووسیویەتی:
دوای ١١ مانگ، میلاد کوڕە بریندارەکەمم بینی، ئەو کوڕەی کە پێی بە سەختی بریندار بوو لەبەر ئەوەی تەرمی بێگیانی برا شەهیدەكەی لە باوەش گرتبوو كە نەكا بیبەن. میلادیشم بەرەو لێواری مردن ڕۆیشت، بەڵام خودا دەنگی منی بیست و میلادی پێم بەخشیمەوە.
میلاد کە هێشتا گۆڕی شەهریاری برای نەبینیوە و یازدە مانگە نەگریاوە، دوای یازدە مانگ، کاتێک یادگارییەکانی شەهریار و گۆڕی شەهریاری بینی بووغز و تووڕەییەكانی تەقییەوە.