سه‌رچاوه زانستیه‌کان هه‌موو له‌سه‌ر ئه‌وه کۆکن که: نه‌خه‌وتن و سه‌رقاڵی بوونی منداڵان به یاری کردن تا دره‌نگانێکی شه‌و ده‌بێته هۆی فشاری ده‌رونی زۆر و ماندوبونێکی زۆر بۆ سه‌ر مێشک و جه‌سته‌ی منداڵ و خراپ گه‌شه‌کردنیان. هه‌ر کاتێکیش که منداڵه‌که‌تان ده‌نوێ، خه‌وێکی ئارام و ئاسوده‌ی نابێ.
پێویستی مرۆڤ بە خەو بە پێی تەمەن جیاوازە، بەڵام بە شێوەی مامناوەند دەتوانین بڵێین که:
منداڵی یەک ساڵان پێویستی به ١٤ تا ١٥ سه‌عات و منداڵێکی سێ ساڵان ١٢ سه‌عات و منداڵێکی پێنج ساڵان ١١ و هه‌روه‌ها منداڵێکی حه‌وت ساڵان پێویستی به ٩ تا ١٠ سه‌عات خه‌و له ماوه‌ی ٢٤ سه‌عات دا هه‌یه.
منداڵێک کە شەوانە زوو بخه‌وێ و خەوێکی ئارام ولە ئاسوده‌ی بوبێ، ڕۆژی دواتر لە کاتی خۆی و بە وزەوە لەخەو هەڵدەستێ. بەڵام منداڵێک کە به پێی پێویست نه‌خه‌وتبێ ، ڕۆژی دواتر بیانوو دەگرێ و وزەی کەم و ڕەفتاری خراپتری دەبێت. کەم خەوی لە تەمەنی گەورەتر، منداڵان ماندوو دەکات و ناتوانن سەرنج بخەنە سەر خوێندنی خۆیان.
هه‌ندێک ڕێکاری پێویست بۆ هاندانی منداڵه‌کانتان که زوو بخه‌ون
١. هەوڵ بدرێ منداڵ لە کاتێکی دیاریکراو بخەوێت، لەسەر کاتی خەو دەتوانن لەگەڵ منداڵکەتان ڕاوێژ بکەن و کاتی خەوتن وەبیری بێننەوە، ئەوان پێویستیان بەکاتێکی دیاریکراوە، ئەگەر منداڵی ئێوە درەنگ خەوی لێ دەکەوێت، هەوڵ بدەن زووتر لە کاتی دیاریکراو بیبەنە ناو جێگەی خەوەکەی.
٢. هەوڵ بدەن لەجیاتی ڕستەی بڕیاردان (بڕۆ بۆ ژووری خەوەکەت) بە منداڵەکەتان بڵێین دەتوانی لە سەر تەختی خۆت بحەسێیتەوە. گرنگه که منداڵه‌که‌ت هه‌ست به‌و حاڵه‌تی بڕیاردانه نه‌کات تاکو بتوانێ زوتر خه‌وی لێ بکه‌وێ.
٣. بە ئاخاوتن و ئاکار منداڵی خۆتان هان بدەن، بە شێوەیەک کە هەمووشەوێک بۆ ئەوەی لەکاتی خۆی دەچێتە نێو جێگاکەی، خەڵاتی بدەنێ. ئەم خەڵاتە دەتوانێ خواردنێکی خۆش پێش خەو بێت وەکو په‌رداخێک شیر یان خواردنێک کە منداڵه‌که‌ت حه‌ی پێ ده‌کا به‌مه‌رجێ خواردنێکی ورس نه‌بێ و زەرەری بۆ منداڵه‌که‌ت نەبێ. دەکرێ بۆ هاندانی منداڵ جلێکی خەوی جوان یاخود که‌ره‌سته‌یه‌کی تر وەکوخەڵات بدەن بەمنداڵەکەتان.
٤. لە هەندێک جووڵە بۆ ئەهوەنکردونەوەی منداڵەکەتان کەڵک وەربگرن. بۆ نموونە دەتوانن پێش خەوتن منداڵ ماساژ بدەن، ئەم کارە یارمەتی منداڵ ده‌دات تا خەوێکی باشتری هەبێت. ماساژی منداڵ و دواندنی منداڵ، دۆخێکی باشتر بۆ خەوی منداڵ وەدیی ئەهێنێت. جوڵاندن بۆ منداڵان تەمەن خوارتر دەتوانێت ڕێکارێکی باش بێ.
چاره‌سه‌ری کۆسپه‌کانی خه‌و بۆ منداڵان
پێویسته هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کۆسپانه بدرێ که خه‌وی منداڵ نائارام ده‌کا و وا ده‌کا خه‌وی منداڵه‌که‌تان بزڕێ. کێشە و گرفتەکانی هەناسە دان لە کاتی خەوتن، لەو بەربەستانەیە کە کێشە دەخاتە نێو خەوی منداڵ. خراپی ته‌ندروستی منداڵه‌که‌ت، کێشه‌ی خه‌وی زیاد ده‌کا و پێویسته زوو له‌خه‌می سه‌لامه‌تی منداڵه‌که‌ت دابی و ئه‌و چاره‌سه‌ریانه‌ی که پێویسته بح منداڵه‌که‌ت زوو دابینیان بکه‌ی.
پێش خەوتن خواردنێکی سوکی پێ بدەن، خواردنی قورس و پڕکالێری لەسەر خەوی منداڵان بەتایبەت منداڵانی تەمەن سەرتر کاریگەری نەرێنی هەیە. نەخواردن و خواردنی زۆر هەر دوو دەبێتە هۆی کەم خەوی یان بێ خەوی. لەبیرتان بێت هەندێک خواردن وەکوو قاوە، چای، کۆلا لە شەوان دەبێتە هۆی گرفت لە خه‌ودا.
دۆخی ژووری خەو و جلی منداڵ لە پێش چاو بگرن، هەمووی ئێمە لە ژوورێکی فێنکدا خەومان لێ دەکەوێت نەک لە ژووری سارد. جلێکی ڕاحەت بۆ منداڵەکەتان دابین بکەن و هەوڵ بدەن پلەی گەرمای ژوورەکە لە ئاستێک‌دا بێ کە منداڵ نەخۆش نەوێت و تاریک بوونی ژووری خەو گرنگە، بەڵام ئەگەر منداڵەکەتان نەتوانێت لە تاریکیدا بخەوێت، چرایەکی بۆ هەڵ بکەن و یان لە دەرەوەی ژوورەکەی چرایەک هەڵ بکرێ.
پێش خەوتن ، ئەوکارەی کە منداڵ حەزی لێیە بۆی جێبەجێ بکەن. زۆربەی منداڵ حەزیان لە ماچکردنی باوک و دایک یان لەباوەشکردنی ئەوانە.
خواردنی ئاو و بیستنی چیرۆکێکی خۆب و خوێندنی لایە لایە لە حەزەکانی منداڵانە. هەوڵ بدەن لەم ڕێگەوە دۆخێکی باشتر بۆ خەوی منداڵ دابین بکەن.
جووڵەی جەستەیی منداڵان وەکوو یاریکردن لە پارک و وەرزشکردن لە مەودای ڕۆژدا زیاتر بکرێ. ئەبێ ئەم یارییانە تا کاتی خۆرئاوابوون درێژەی هەبێت و وردە وردە جووڵەی منداڵ کەم بێتەوە و لەجیاتی یاری پڕجووڵە، چالاکییەکی دیکە وەکوو خوێندن، بیستنی چیرۆک و سەیرکردنی تلەڤیزیۆن جێبەجێ بکرێ. نابێ پێش خەوتن یاریی کامپیۆتەری و یان فیلمی هەستیار چاو لێ بکەن.
ئەگەر منداڵ لە شەودا بە ئەستەم دەخەوێت، لە ماوەی ڕۆژدا ڕێگەمەدەن بخەوێ و بە چالاکییەک سەرقاڵی بکەن.
دابەزینی کێش و گەشەنەسەندنی ئەومنداڵانەی کە شەوان درەنگ ئەخەون، بەرچاوترە.