چەند کاناڵێکی ڕاگەیاندنی پزیشکی و هەروەها چەند کەس لە خزم و کەسانی میترا ئاسوودە، پزیشکی خەڵکی مەریوان، ڕایانگەیاند ئەم پزیشکە لەدوای هەنگاوی خۆکوشتن گیانی داوە.بەپێی ڕاپۆرتەکان، خاتوو میترا ئاسوودە دوو ڕۆژ پێش ڕووداوەکە، لە لایەن دازگای بەناو قەزایی ڕژیم لەشاری سنە لە پەیوەند بە پەروەندەی مردنی یەکێک لە نەخۆشەکانی مەحکووم کرابوو.