تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

گواستنەوەی محەممەد قاعیدی بۆ زیندانی شیبانی ئەهواز

گواستنەوەی محەممەد قاعیدی بۆ زیندانی شیبانی ئەهواز
دەنگی خەباتی کوردستان

محەممەد قائیدی، یەکێک لە گیراوەکانی بزوتنەوەی ژنان، ژیان، ئازادی، بەبێ ناردنی بانگهێشتنامە و بە تێپەڕین بە پرۆسەی دادوەری ئاسایی لەلایەن هێزە بەناو ئەمنییەکانەوە بەند کرا و بۆ تێپەڕینی سزاکەی گوازرایەوە بۆ بەندیخانەی شیبان لە ئەهواز.
بەپێی ڕاپۆرتەکان پێش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ هەتاوی، محەممەد قائیدی لە ماڵەکەی خۆی لە لایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم، بەند کرا و بۆ زیندانی شیبان لە ئەهواز گواسترایەوە.
 سەجاد چەترسفد، پارێزەری محەمەد قائیدی، لە لاپەڕەی تایبەتی خۆیدا نوسیویەتی، گیران و گواستنەوەی ناوبراو بۆ زیندان بەشێک لە حوکمی ئەم هاووڵاتیەیە کە تایبەتە بە پایزی ساڵی پێشوو کە بە لێبوردنی بەشەرت ئازاد کرابوو.
 محەممەد قایدی پێشتر بە تۆمەتی ساختەکاری "سووکایەتیکردن بە پیرۆزییەکان، لەلایەن سیستەمی بەناو دادوەری ڕژیمی ئێران بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.
 ئەم هاوڵاتیە لە ١١ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠١ لە ڕەوتی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی گیرا و دوای ماوەیەک بە دانانی بارمتە تا کۆتایی ئیجرائاتەکان بە شێوەیەکی کاتی لە زیندان ئازاد کرابوو.

6 مانگ و 13 ڕۆژ و 1 کاتژمێر و 57 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گواستنەوەی محەممەد قاعیدی بۆ زیندانی شیبانی ئەهواز

گواستنەوەی محەممەد قاعیدی بۆ زیندانی شیبانی ئەهواز

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی