قاسم ئابێستە، تەمەن ٤٦ ساڵ و خەڵكی مەهاباد، خێزاندار و باوکی دوو منداڵ، زیندانیی عەقیدەتی ئەهلی سوننە لەلایەن لە زیندانی قزڵحەسار لەسێدارە درا.
ناوبراو وەکوو تۆمەتباری ڕیزی ئاخری دۆسیەی کوژرانی "عەبدوڵڕەحیم تینا" لەگەڵ شەش چالاکی مەزهەبیی کوردی دیکە بە لەسێدارەدان مەحكووم كرابوون و ١٤ ساڵ لە زیندان لە ژێر شکەنجەی دەروونی و جەستەیی و لە ژێر فشاری ئێعدامدا بەسەر بردووە.