ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی حکومی ئێران ڕایگەیاند؛ لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا، واتە لە شەش مانگی یەكەمی ساڵی ١٤٠٢، ١٠ هەزار و ٧٢٠ کەس بەهۆی ڕووداوەکانی هاتوچۆوە گیانیان داوە.
ئەم ڕێژەیە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو کە ژمارەی قوربانییەکان ٩ هەزار و ٩٠٤ کەس بووە، بە ڕێژەی لەسەدا ٨.٢ زیادی کردووە.
جێی ئاماژەیە، لە سایەی بەرپرسانی ناكارامە و نەبوونی خزمەتگوزارییەكان، خراپی ڕێگاوبانەكان و كوالێتی نزمی ئۆتۆمبێلەكان ساڵانە ژمارەیەكی زۆر لە خەڵك دەبنە قوربانیی ڕێگەكانی هاتووچۆ.