ئەمڕۆ چوارشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، بەهۆی برینداربوونی کاسبکارێکی سوتەمەنی بەلووچ بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستەكانی ڕژیم لە ناوچەی جەكیگور لە ڕاسک، هاووڵاتییان لە ناڕەزایەتیی بەرامبەر ئەم کارەی بەكرێگیراوان, لەگەڵیان تووشی تێكهەڵچوون بوون.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی سەرچاوەکانی هەواڵ، هێزە سەربازییەکان بە تەقە كردنی ڕاستەوخۆ و بێ ئاگاداریی پێشوەختە لە ڕێگای چوونەژوورەوی جەكیگور بەنیازبوون دەست بەسەر ئۆتۆمبێلەكەدا بگرن كە ئەمەش ناڕەزایەتیی خەڵكی لێكەوتووەتەوە.