تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات, بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات

ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات, بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات
lawani xebat

بولبول ئەوینداری گوڵستانە

پێشمەرگە ئەوینداری کوردستانە

بولبول بۆ یاری دەخوێنێ و دەوێژێ

پێشمەرگە بۆ کوردستان خوێنی دەڕێژێ

مامۆستا سەید جەلال حسینی

 

جەماوەری خەباتکاری کوردستان و ئێران!

خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانیانی سیاسی!

پێشمەرگە و ئەندام و لایەنگەرانی سازمانی خەبات!

 

ڕێکخراوی لاوانی خەبات بەبۆنەی ۱۰ی خەزەڵوەر, ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران, گەرمترین پیرۆزباییتان پێشکەش دەکات.

۱۰ی خەزەڵوەر هێمای شکۆ و خۆڕاگری هێزی پێشمەرگەو سەلمێنەری  ئیرادەی هێزی ئازادیخوازی هەڵقوڵاو له دڵی خەڵکی کوردستانه کە خۆنەویستانە و بەوپەڕی دڵێریەوە زەربەیەکیان له دژمنی ملهوڕی داگیرکەر دا و مێژووێکی پڕ لە سەروەریان تۆمار کرد.

پاش فەرمانی قێزەونی جیهادی خومەینی دژ بە خەڵکی مافویستی و کوردستان و هێرشی هێزە بەکرێگیراوەکانی پاسدار و گاردی جاویدان بۆ سەر خەڵکی کوردستان لە ساڵی ۱۳۵۸ی هەتاوی, نەمر مامۆستا سەیید جەلال حوسەینی کە هەر زوو ناخ و ماهیەتی ڕژیمی ناسیبوو, دەیفەرموو: دژمنی داگیركەر هەتا لە كوردستاندا بمێنێ‌ و هەرچەندی هێز بخزێنێتە كوردستانەوە ، خۆیی و هێزەكەی هەر لاوەكی و نامۆن وە هەرچەندی بمێنێتەوە و جێی خۆیی خۆشكا وە جاش و خەیانەتكاران لە دەوری خۆیی ئالێنێ‌ هەر داگیركەرە و بێگانەیە و نابێتە خاوەنی كوردستان و نابێتە خاوەنی چارەنوسی خەلكی كوردستان.

لە دیفاعی ڕەوا، هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات لە جادەی هەژدەدۆڵان و ڕێگەی سەردەشت و تا پێنج کیلومتری بانە, هێرشیان کردە سەر هێزی زۆر و بۆری دژمن و زەربەیەکیان لێی دان کە ئاخوند خومەینی هێنا دەنگ و وتی خەڵکی کوردستان دەنگی ئێوەم بیست و داوای دانوستانی لەگەڵ گەلی کورد کرد.

 ئەم لاپەڕە زێڕینەی مێژووی سازمانی خەباتە بێ قوربانی نەبوو و بەداخەوە هەشت کەس لە ڕۆڵه بەجەرگەکانی ڕیزی پێشمەرگایەتی سازمانی خەبات بە ناوەکانی; شەهیدان ڕەسووڵ ساڵح زادە، دەروێش ئەحمەد ڕەسوڵی و حەسەن مەولایی، حسێن حسێنی، ئەحمەد ئەحمەدی، جەهانگیر مەولایی، كەریم ئەحمەدی و جەلال محەممەدپوور گیانی پاکیان پێشکەش بە ئازادی نەتەوەو نیشتمان کرد. هەر بۆیە سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران بۆ بەرز ڕاگرتنی ئەو حەماسەیە, ڕۆژی ۱۰ی خەزەڵوەری وەک ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات دیاری کرد و هەموو ساڵێک لەم ڕۆژەدا لەگەڵ ئەو شەهیدانەو شەهیدانی دیکەی سازمانی خەبات پەیمان نوێ دەکەینەوه کە درێژەدەری ڕێگەی پڕ لە سەروەری و شکۆی سازمانی خەبات بین.

 

لاوانی بوێر و پێشەنگی خەبات!

تەشکیلاتی نەهینی و ئاشکرای سازمانی خەبات!

مێژووی خەبات و بەرخۆدانی ۴۴ ساڵەی دژ بە ڕژیمی داگیرکەری ئاخوندی لە کوردستان وای کردووە کە دژمنی داگیرکەر خۆفی نزیکبونی لە کوردستان بێت و هەوڵ بدات له ڕێگەی هێرشی کلتوری و قەیرانی کاری و ئابوری و بەردەست کردنی بەرفراوانی ماددەی هۆشبەر و توندکردنی بازنەی ئازادی و ئاژاوەگێڕی نەتەوەیی و  مەزهەبی هتد ... هەوڵ بۆ لەناوبردنی بناغەکانی کوردستان و تێکدانی هێمنەو ئەساسی خانەوادەکان بدات. ئەم دەسەڵاتە هەر لە دەستپێکی بە دەسەڵات گەیشتنی سەرکوتی کردە بەردی بناغەی خۆی و تەواوی هەوڵی خۆی بۆ دزەکردن و بە کویلە کردنی کورد و کوردستانی داوە. بەڵام لاوانی چاوکراوە بە وریاییەوە بەرەنگاری زۆربەی پیلانەکانی ئەو دەسەڵاتە دواکەوتوە بوون و پشتیان لە مێژوو و فەرهەنگی خۆیان نەکرد. ئەو دەسەڵاتە بۆ ئەوەی فشاری زۆرتر بخاتە سەر میللەت, لە ڕێگەی پۆلیسی سەرکوتکەر لە ژێر ناوی پۆلیسی ڕەوشت و بە بیانوی ڕەچاو نەکردنی حیجابی زۆری لە ڕێگەی بەکرێگیراوانیەوە دەستیان کرد بە هێرش و سوکایەتی کردن بە خەڵکی ئازادیخواز. کە وەک دەزانن یەکێک لەم هێرشانە بوە هۆی شەهید کرانی ژینا ئەمینی و بڵیسەی دووبارەی ئاگری شۆڕش لە نیوان نەتەوەکانی ئیران و توڕەیی و بێزاری خەلک لە حکومەتی دیکتاتۆری ئاخوندی نیشانی هەموو جیهان دا. شۆڕشی ژینا بو بە ئیپیدمی دروشمی ژن ژیان ئازادی و هەر زوو جیهانی لەخۆ گرتەوه. شۆڕشی ژینا دەنگی مافویستی گەلانێکە کە شەهیدانی حەماسەی ۱۰ی خەزەڵوەر و شەهیدانی دیکەی ڕێگەی ئازادی گیانی خۆیان بۆی فیدا کرد و پێشەنگی لاوان و ئافرەتان بە جوانی ئەوەی سەلماند کە نەسلی ئەو گەورە پیاوانە هێشتا زیندووەو ڕێگە نادەن دژمن ئەوەی پێی خۆش بێ لە کوردستان دا بیکات و نەسرەوتن تا سەرکەوتن وردی زمانی خەباتکارانی ڕێگەی ڕزگاری نەتەوەو نیشتمانە.

دەسەڵاتی سەرکوتکەری ئاخوندی تەواوی بێ بەزەیی بوون و دڕندەیی خۆی بەکار گرت تا بە خەیاڵی خاوی خۆی دەنگی ئازادیخوازی لە کوردستان کپ بکاتەوە و تەنانەت ئەمساڵیش لە جینایەتێکی دیکەی هاوشێوەی شەهید کرانی ژینا ئەمینی,کچێکی دیکەی کوردی خەڵکی کرماشان بە ناوی ئارمیتا گەراوەندی شەهید کرد و چەند جارەی پشتڕاست کردەوە کە هیچ ڕیفۆرمێک لەو دەسەڵاتەدا بونی نابێ.

لە ئاوا هەلوومەرج و شەرایتێکدا پێویستە لاوانی بوێر خەباتی هەمەڕەهەندی لە ناوخو و دەرەوەی وڵات و لەلایەن هەموو چین و توێژەکانەوە بە یەکگرتووی و ڕووناک بیرانە و چاوکراوانە و ڕووخانخوازانە درێژە بە خەباتی مافخوازانە بدەن و نەهێڵین بڵێسەی ئاگری شۆڕش کز بێتەوه. پێویستە بە هاوشێوەی دلێری قارەمانەکانی حەماسەی ۱۰ی خەزەڵوەر و بە فیداکاری تەواو و چاوکراوانە کۆتایی بەو دەسەڵاتە خۆسەپێنە بێنین تا نەتەوەکانی ئێران بتوانن بە ئازادی و ڕزگاری و لە پەنای حکومەتێکی دیموکڕاتیک بە مافەکانی خۆیان بگەن.

جارێکی دیکەی گەرمترین پیرۆزبایی خۆمان بەبۆنەی ۱۰ی خەزڵوەر و ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران, پێشکەش دەکەین و دڵنیاین بە زوویی ئاڵای ئازادی لە وڵاتی داگیرکراو هەڵدەکەین.

 

مەرگ و نەمان بۆ دەسەڵاتی داگیرکەری ئاخوندی

سەرکەوێ خەباتی ڕەوای گەلی کورد و گەلانی ئێران

 

ڕێکخراوی لاوانی خەبات ی کوردستانی ئێران

دەستەی بەڕێوەبەری

۱۰ی خەزەڵوەری ۱۴۰۲ی هەتاوی

11 مانگ و 6 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات, بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات

ڕاگەیندراوی ڕێکخراوی لاوانی خەبات, بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگەی سازمانی خەبات

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی