زۆهرە سوڵتانابادی، هاوسەری کەیهان کەلهوڕ، موزیکژەن و ئاوازدانەری بەناوبانگی کورد، لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، پۆستێکی سەبارەت بە دزینی هێندێك کەلوپەلی ناوماڵ بڵاوکردەوە.
زۆهرە سوڵتانابادی، وێنەی شوێنپێی پێڵاوی دزەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا بڵاوکردەوە و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دەقێکی نووسی.
بەکارهێنەرانی ئینتەرنێت بە لەبەرچاوگرتنی ئەو کارەساتەی کە لە ماڵی داریوش مێهرجوویی ڕوویدا، نیگەرانیی خۆیان لەو نووسینەی هاوسەرەکەی کەیهان کەلهوڕ دەربڕیوە.
جێی ئاماژەیە، داریوش مێهرجوویی ڕۆژی ٢٢ی ڕەزبەری ١٤٠٢ لە ماڵەكەی خۆیدا لە كەرەج لەگەڵ هاوسەركەیدا بە چەقۆ كوژران.