ساڵی ١٣٥٩ی كۆچی خۆری هێزەچەكدارەكانی ڕژیمی ئێران هێرشێكی بەربلاویان بۆ گرتنی جادەی بانە سەردەشت دەست پێكرد. ئەو جەنگە لە دواییدا بە ناوی شەری دارساوێن ناوی لێندرا.
روبەڕوبونەوەی هێزی پێشمەرگەی سازمانی خەبات و پێشمەرگەی لایەنەكانی دیكە لە بەرانبەر هێرشی دژمن، بووە هۆی ئەوە هێزی بەكرێگیراوی پاسدارو خۆفرۆشان زیانی گەورەیان بەركەوێ. ئەو كات كە هێرشی هێزی دژمن گەیشتبوە بەرزاییەكانی پشتی دی بێلۆێ و زێویە لە ناوچەی بانە، شەڕێكی قورس و سەخت لە دامێنێ چیای بەردەسوور دەستی پێكردبوو، هێزی دژمن بەرزایی بەردەسووریان گرتبوو، دەگوترا كەسێك لە ئەندامان و پێشمەرگەكانی یەكێك لە حیزبەكان بە ناوی ڕەحیم دەستی لە گەڵ دژمن تێكەڵ كردوەو ڕێنوێنی دژمنی كردوە بۆ گرتنەوەی بەردەسوور، لە پشتی دێی بێلۆێ.
ئەو ڕۆژە پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات لە دەوروبەری دێی (زێویە) لە جەنگێكی سەختدا بووین لە بەرانبەر دژمن. لەو جەنگەدا خاڵە عەبباسی دێ گۆڵێ، سەر بە شاری ڕەبەت، پێشمەرگەكانی ڕفیقی لێ هەلبڕابوون هەر بۆیە لە گەڵ پێشمەرگەكانی سازمانی خەبات كەوتبوو. خاڵە عەبباس پێشمەرگەێكی چاونەترس و ئازا بوو، باڵتاوێكی درێژی لە بەردا بوو، لەو كاتەدا كە پشومان دەداو و نانمان دەخوار تەقەی دوژمن بە بەردەوامی لە سەرمان بوو، گوللە لە دەوربەرمان دەدرا، كەسێك ڕادۆێ یەكێك لە حیزبەكانی گرتبوو، كابرای گویەندە( بێژەر) هاواری دەكردو بە شان و باڵی پێشمەرگەیدا هەڵدەدا، هەر لەو كاتەدا ریزەگوللەێك لە نزیكماندرا، یادی بەخێر خاڵە عەبباس ناڕەحەت بوو لە بێژەری ڕادوێكەو چەندین جنێوی پێداو پێ ووت فڵانی واو وا پێكراو ئەو قسە زلانەت لە چیە، بۆ خۆت شۆێنەكەت گەرمەو كێشەت نیە و لە بەرئاوردای و باش دەخۆی،نازانی حاڵی ئێمە چۆنە.
ئەو قسەی خاڵە عەبباس م بۆ ئەوە گێڕایەوە كە شۆڕشی بەرئاور ولە خۆشیدا گەلێك جیاوازە لە شۆڕشی مەیدانی نەبەردیی و گیان بازی. هێندێك كەس هیچیان لە خۆ نەگرتوەو ئامادە نین بەردێك بخەنە سەر بەردێك بۆ نەتەوەو نیشتمان و تەنانەت ئامادە نین یارمەتی و هاوكارێكی سەرەتایی بە شۆڕش بكەن بەڵام بەو حاڵەش قسەی زل دەكەن و دروشمی گەورە گەورە دەدەن و هەڵسوڕان و كۆڵنەدانی سازمانی خەبات و تێكۆشەرانی فیداكارو گیانبارزی دەخەنە ژێر پرسیارەوە. شۆڕش كردەوەی دەوێ،بە قسە ماف دابین ناكرێ و بە پێچەوانەی نوسخەی جۆراوجۆرو بە لێكدانەوەو بەراوردی فانتازی جۆراوجۆر و هەڵگرتنی بەردی گەورەو نەبوونی كردەوە،ماف دابین نابێ. تێ بینی بە داخەوە خاڵە عەبباس لە جەنگێكدا لە دێ مێونێ ناوچەی ڕەبەت لە بەرانبەر دژمن شەهید بوو. رۆحی شاد بێ.