ڕۆژی دووشەممە، ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٢ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی "شەفیع بابەکری"، تەمەن ٣٤ ساڵ و کوڕی ڕەشید، خەڵکی گوندی "کانی ڕەش" سەر بە شاری شنۆ، لەلایەن دەزگای قەزایی ئینقلابی ڕژیم لە ئەم شارەوە بە دوو ساڵ بەندکران تەعزیری و ٢٤ میلیۆن تمەن سزای نەختی مەحکووم کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار،دەزگای قەزایی ئەم هاووڵاتییەی بە "ئەندامەتی لە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"، تۆمەتبار کردووە.
ناوبراو ڕۆژی پێنجشەممە، ١٥ی پووشپەڕی ساڵی ١٤٠٢، پاش بانگهێشتکران بۆ ئیتلاعاتی شنۆ، گیراو دواتر بە دانانی بارمتە ئازاد کرا.