بەپێی هەواڵی سەرچاوە ناوخۆییەکان، ئەمڕۆ سێشەممە، ٩ی خەزەڵوەری ۱۴۰۲ی هەتاوی, لە ڕووداوێکی دڵتەزێن لە خانوویەکی باخچەی نزیک گوندی ئەختەتەر و داربەسەر، ژن و مێردێک و کچەیان بە زیندوویی سووتێنراون و گیانیان داوە.
بە گوێرەی راپۆرتی هێندێك سەرچاوە، ئەم ڕووداوە گومانی کوشتنی لێدەکرێت.
بەپێی زانیاری هێندێك سەرچاوە، ناسنامەی ئەو خانەوادەیە بە حەمە ساڵەی جەنگی، خاتوو خەدیجەی مجاوری هاوسەری و ئارەزوو جەنگی كچیان پشتڕاست كراوەتەوە. كە دەگوترێ كاك حەمە ساڵە مامی کاک جەعفەری جەنگ کەسایەتیی نیشتمان پەروەر و چالاکی مەدەنیی شاری بۆکانە كە لە باخەکەیاندا لە گوندی ئاختەتەری شاری بۆکان ئاگر تێبەردراون و گیانیان داوە.