تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ڕژیمی ئاخوندی ئێران ۹۰ لە ۱۰۰ی بودجەی سەربازی حەماس دابین دەکات

ڕژیمی ئاخوندی ئێران ۹۰ لە ۱۰۰ی بودجەی سەربازی حەماس دابین دەکات
دەنگی خەباتی کوردستان

بنیامین نەتەنیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسڕائیل ڕایگەیاند، حکومەتی ئێران پشتیوانی لە حەماس دەکات و بەبێ پشتیوانییەکانی ڕژیمی ئێران حەماس بوونی نابێت.
ناوبراو وتی: "جەنگ لە خاکی غەززە، جەنگێکی درێژخایەن و سەخت دەبێت، ئەمە دووەمین جەنگی سەربەخۆیی ئێمەیە، لە پێناو خاکی ڕەسەنی خۆمان دەجەنگین و کۆڵنادەین. لە زەوی، ئاسمان و دەریا دەجەنگین. دژمن لەسەر زەوی و لە ژێر زەوی لەنێو دەبەین. شەڕ دەکەین و سەردەکەوین. ئەمە سەرکەوتنی باشە بەسەر خراپەدا، سەرکەوتنی ڕووناكی بەسەر تاریکی و ژیان بەسەر مەرگدا دەبێت".
ناوبراو هەروەها لەسەر ڕۆڵی دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران لەم شەڕەدا وتی: ڕژیمی ئێران پاڵپشتی حەماس دەکات. بڕوام وایە، لەسەدا ٩٠ی بودجەی سەربازیی حەماس لەلایەن ڕژیمی ئێران دابین دەکرێ. ڕژیمی ئێران، هاوکاریی نەختینەیان پێشکەش دەکات، چالاکییان ڕێكدەخات، سەرکردایەتیی دەکات. ناتوانم بە دڵنیاییە بڵێم لە پلاندانانی وردی ئەم ئۆپەراسیۆنە تێوەگلاون، بەڵام پشتیوانییان دەکەن. حەماس بەبێ پشتیوانیی ئەم سیستەمە بوونی نابێت، هەروەک چۆن حیزبوڵڵا بەبێ ڕژیمی ئێران بوونی نابێت.

6 مانگ و 20 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 53 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕژیمی ئاخوندی ئێران ۹۰ لە ۱۰۰ی بودجەی سەربازی حەماس دابین دەکات

ڕژیمی ئاخوندی ئێران ۹۰ لە ۱۰۰ی بودجەی سەربازی حەماس دابین دەکات

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی