هاووڵاتییەکی خەڵکی مەریوان بەناوی حەمزە پیروزی، لەلایەن ژمارەیەک لە هێزە سەرکوتکەر و بەناو ئەمنییەکانی ڕژیم گیراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریەکان، پێش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٤٠٢، حەمزە پیروزی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی "سەردۆش" سەر بە شاری مەریوان بەبێ بەڵگەی یاسایی گیراوە و بۆ شوێنێكی نادیار ڕاگوێزراوە.