تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، شەهید کرانی ئارمیتا گەراوەند مەحکوم دەکات

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، شەهید کرانی ئارمیتا گەراوەند مەحکوم دەکات
xebatmedia.com

گەلانی ستەملێكراوی ئێران!
ئافرەتان و ژنانی تێكۆشەر لە كوردستان و ئێران!

بە داخەوە ئارمیتا گراوەند كچە كوردی كرماشانی كە لە لایەن بەكرێگیراوانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە ئیستگەی شەمەنەفەر (قەتار) لە شاری تاران بە بیانوی لە بەرچاونەگرتنی حیجاب كەوتە بەرهێرش و ماوەی ٢٨ رۆژ لە نەخۆشخانەی فەجری سەر بە هێزە چەكدارەكانی ڕژیم لە تاران بێ‌ هۆش بوو، ئەمڕۆ شەممە ٦ی خەزەڵوەر گیانی سپاردو  شەهید بوو.
شەهید كرانی ئارمیتا گراوەند جینایەتێكی نوێی هێزە سەركوتكەرەكانی دەسەڵاتی داگیركەر و دیكتاتۆری ئاخوندیە، هاوشێوەی شەهید كرانی ژینا ئەمینی كە بە بەردەوامی بەرانبەر هاونیشتمانیانی كورد و تێكرای خەڵكی ئێران بەڕێوە دەچن. 
ئاشكرایە دەسەڵاتدارانی دیكتاتۆر لە ئێران بە بەردەوامی جینایەت و تاوان بەرانبەر خەڵك ئەنجام دەدەن و بێ‌ بەزییانە ستەم دەكەن و تەنانەت دوای شەهید كردنی ڕۆڵەكانی گەل، ڕێگە نادەن پرسەو ماتەمیان بۆ داندرێ‌.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران لەگەڵ دەربڕینی  پرسەو پەژارە بە خانەوادەی شەهید ئارمیتا، داوا لە هاونیشتمانیانی كوردستان و گەلانی دیكەی ئێران دەكا بە هەر شێوەیەك بۆیان دەلوێ‌ لە بەرانبەر ئەو تاوانە دڕندانەیە ناڕەزایەتی دەرببڕن و بە هەر ڕێگەیەك دەتوانن لە گەڵ خانەوادەی شەهید ئارمیتا، هاوبەشی ماتەم و پرسەكەیان بكەن.
بێگومان تاوانكاریی دەسەڵاتدارانی ئێران لە ماوەی ٤٤ ساڵ دا بە تایبەت و جینایەتەكانیان لە ماوەی یەك ساڵی ڕابردوو بەرانبەر جەماوەری مافخواز و ئازادیخوازی ئێران و کوردستان، جارێكی دیكە ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێ‌ كە تەنیا ڕێگەی رزگاری و ئازادیی گەلانی ئێران، ڕووخان و لە ناوچوونی ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی و دامەزرانی حكومەتی دیموكڕاتیك و پاڕڵمانی لە ئێراندایە. 
سازمانی خەبات شەهید كردنی ئارمیتا گراوەند بە جینایەت دژ بە مروڤایەتی و دژ بە ماف و ئازادیەكان دەزانێ‌ و بە توندی مەحكومی دەكات.

بڕوخێ‌ ڕژیمی دیكتاتۆری ئاخوندی
سەركەوێ‌ خەباتی گەلی ستەملێكراوی كورد

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
كومیتەی ناوەندی
٦ ی ڕەزبەری ١٤٠٢ كۆچی خۆری


1 ساڵ و 25 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، شەهید کرانی ئارمیتا گەراوەند مەحکوم دەکات

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران، شەهید کرانی ئارمیتا گەراوەند مەحکوم دەکات

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی