خەڵکی گەڕەکی دەروێشان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بەرانبەر بە ڕادەستکردنی نایاسایی زەویی باوباپیرانی خۆیان لە لایەن ئیدارەی ڕێگاوبان و ئاوەدان كردنەوەی شارەوە بە خەڵکی دیکە, لە دەروازەی پارێزگای ئیلام کۆبوونەوە.
ئەم خەڵکە داوای هەڵوەشاندنەوەی گواستنەوەی خاوەنداری نایاسایی ئەو زەوییانە دەکەن و چاوەڕێی ئەوەن لە بەرپرسانی شار و پارێزگاکە دادپەروەری جێبەجێ بکەن و بە مافەکانیان بگەن.