تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

میدیا فەرمیەکانی ڕژیم هەواڵی گیاندانی ئارمیتا گراوندیان ڕاگەیاند

میدیا فەرمیەکانی ڕژیم هەواڵی گیاندانی ئارمیتا گراوندیان ڕاگەیاند
دەنگی خەباتی کوردستان

میدیا فەرمیەکانی ڕژیمی خوێنڕێژی ئاخوندی ئەمڕۆ بە فەرمی هەواڵی گیان دانی ئارمیتا گراوندیان ڕاگەیاند.
 وەک چاوەڕوان دەکرا, میدیا گەندەڵەکانی ڕژیم بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئارمیتا گراوند تووشی دابەزینی فشاری خوێن بووە و لە وێستگەی میترۆی مەیدانی شوهەدا بێهۆش بووە و کاتێک هاوسەنگی لەدەست دەدات لە پشتەوە خۆی بەر لێواری دەرەوەی وێستگەکە داوە و بریندار بووە.  زیانەکانی مێشکی وایکرد کە ماوەیەک لە کۆمادا بمێنێتەوە و چەند خولەکێک پێش ئێستا گیانی داوە!
ئیدیعا درۆ و گاڵتەجاڕانەکانی ڕژیم و میدیا گەندەڵەکانی لە کاتێکدایە کە ڕۆژنامەی گاردیەنی بەریتانی لە زاری دوو شایەتحاڵەوە نووسیویەتی کە کاتێک ئارمیتا گراوند سواری میترۆ بووە، ژنێکی بەکرێگیراوی ڕژیم, بەبیانوی ڕەچاونەکڕدنی حیجاب لەگەڵ ئارمیتا دەمەقاڵەی کردووە، و وتوویەتی کە ناولراو حیجابی زۆری و داسەپاوی ڕژیمی ڕەچاو نەکردووە. ئەو ژنە هاواری کردوەو وتوویە بۆ حیجاب ناکەی و  ئارمیتا وەڵامی دایەوە بۆچی من پێت دەڵێم بۆچی حیجاب دەکەی و بەم شێوەیە دەمەقاڵەیان توندوتیژی بوو و ژنە بەکرێگیراوەکە هێرشی کردە سەر ئارمیتا و بە توندی پاڵی پێدا، ئارمیتا تەنانەت کاتێک کەوتە سەر زەویش بە هۆش خۆیەوە بوو.  هەمان ئەو ژنەی پاڵ بە ئارمیتا دەنێت، لە پشت دەرگای ئەو ئەمبولانسە وەستابوو کە بردییە نەخۆشخانە.
ناوەندە ترۆریستی و ئیتلاعاتییەکانی ڕژیم هەر لە سەرەتای ئەم ڕووداوە بەتوندی هەڕەشەیان لە شایەتحاڵان و خانەوادەی ئارمیتا گەراوەند کردووه و هەوڵی ئەوەیان داوە کە ئەم جینایەتە میدیایی نەبێتەوە.
بە پێی ڕاپۆرتەکانی سەرچاوەكانی هەواڵ، فشارەکان بۆ سەر خانەوادەی ئارمیتا گەراوەند توندتر بووەتەوە و بەكرێگیراوان بە خانەوادەکەیان وتووە کە شوێنی ناشتنەکەی خۆیان دیاری دەکەن.
هەروەها ناوچەی دەوروبەری نەخۆشخانەی فەجر بە تەواوی ئەمنیەتییە و تا ئێستا تەرمەكەیان ڕادەستی خانەوادەکەیان نەكردووەتەوە.

6 مانگ و 22 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

میدیا فەرمیەکانی ڕژیم هەواڵی گیاندانی ئارمیتا گراوندیان ڕاگەیاند

میدیا فەرمیەکانی ڕژیم هەواڵی گیاندانی ئارمیتا گراوندیان ڕاگەیاند

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی