"یاسین خوسرەوی"، وەرزشوانی خەڵكی كرماشان توانی ڕێكۆردی پێوانەیی لە یارییەکانی پارائاسیایی هانگژۆ بشكێنێ و میداڵی زێڕ لە چوارەمین قۆناغی ئەم یارییانەدا بەدەستبهێنێت.
لەم پێشبڕكێیانەدا و لە یاری كۆتاییدا كە لە پۆلی اف ۳۵ بەڕێوە چوو، یاسین خوسرەوی بە ڕكابەرایەتی لەگەڵ ڕکابەرەکانی و بە فڕێدان بە درێژایی ١٦ میتر، وێڕای بەدەستهێنانی میداڵی زێڕ و نازناوی پاڵەوانێتی، هاوکات ڕیکۆردی یارییەکانی پارائاسیایی شكاند.