تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ئەمریكا هێرشی کردە سەر میلیشیاكانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە سووریە

ئەمریكا هێرشی کردە سەر میلیشیاكانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە سووریە
ده‌نگی خه‌باتی کوردستان


هێزەکانی ئامریکا له‌ رێگه‌ی فڕۆكه‌ی جه‌نگی ئێف۱۶ـه‌وه‌، دوو كۆگای چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی سپای ترۆریستی پاسداران له‌ ڕۆژهە‌ڵاتی سووریەی کردە ئامانج.
بەرپرسێكی پێنتاگۆن ڕایگەیاند، هه‌ردوو كۆگا له‌ناوچه‌ی (بوكه‌مال)ـی نزیك سنووری عێراق - سووریەن، هێرشه‌كه‌ش وه‌ك وه‌ڵامێك بووە بۆ هێرشه‌كانی ئه‌م دواییەی‌ گرووپه‌ چه‌كداره‌كانی نزیك له‌ ڕژیمی ئاخوندی ئێران‌، بۆسه‌ر بنكه‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌ عێراق و سووریە.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پنتاگۆن ڕایگەیاند، ئه‌و هێرشانه‌ كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر توانا سه‌ربازییه‌كانی سپای ترۆریستی پاسداران و میلیشیاكانی سه‌ر به‌وان ده‌بێت، كه‌ هه‌وڵی تێكدانی سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ ده‌ده‌ن.
لوید ئاستن وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا ڕایگەیاند، ئه‌مه‌ریكا دوو پێگه‌ی سه‌ربازیی ڕژیمی ئاخۆندی ئێرانی له‌ ڕۆژهەڵاتی سووریە بۆردومان كرد.
ئاستن هەروەها رایگه‌یاند، هێرشه‌كان بۆ دیفاع له‌ خۆ كردنه‌ و وه‌ڵامێكیشه‌ بۆ هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی میلیشیاكانی سه‌ر به‌ حکومەتی ئێران. هەر لەم پەیوەندیەدا ڕیک ئیسكات; سیناتۆری کۆمارییەکان بە ئاماژەدان بە هێرشەکانی هێزە بە نیابەتیەکانی ڕژیمی ئێران بۆ سەر پێگەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، وتی: ئەگەر حکومەتی ئێران هێرش بکاتەوە سەر ئەمریکا، هەرچی ئایەتوڵڵا پێی خۆش بێت دەیکەینە ئامانج. دەزانن ئامانج گرتنمان زۆر باشە. بڕۆن لە قاسم سولەیمانی بپرسن.


1 ساڵ و 1 مانگ و 6 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەمریكا هێرشی کردە سەر میلیشیاكانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە سووریە

ئەمریكا هێرشی کردە سەر میلیشیاكانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە سووریە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی