تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

چارەنووسی محەممەد کەدخودا, ناڕوونە

چارەنووسی محەممەد کەدخودا, ناڕوونە
دەنگی خەباتی کوردستان

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی محەممەد کەدخودا، ١٠ ڕۆژ لەمەوبەر لە لایەن هێزە سەرکوتکەرە ئەمنییەکانی ڕژیم گیراوە و هێشتا هیچ زانیارییەک لەسەر 
چارەنووسی لە بەردەستدا نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریەکان؛ هاووڵاتییەک بە ناوی محەممەد کەدخودا، خەڵکی شاری بۆکان و باوکی منداڵێک، ماوەی زیاتر لە ١٠ ڕۆژە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای ترۆریستی پاسدارانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران گیراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرت و زانیارییەكان لە دوای بەندکرانی ناوبراو تا ئێستا خانەوادەکەی هیچ زانیارییەکیان لەسەر کوڕەکەیان نییە و ناوبراو ڕێگەی پێ نەدراوە پەیوەندیی تەلەفۆنیی بە خانەوادە و کەسوکارەکەیەوە بکات، ئەمەش نیگەرانیی جددی لەسەر تەندروستیی ئەم لاوە کوردەی لێ کەوتووەتەوە.
شایانی باسە ڕۆژی دووشەممە، ٢٤ی ڕەزبەری ١٤٠٢، کۆمەڵێک لە هێزەکانی ترۆریستەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەكەیان لە شاری بۆکان و ناوبراویان گرتووە.

6 مانگ و 23 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

چارەنووسی محەممەد کەدخودا, ناڕوونە

چارەنووسی محەممەد کەدخودا, ناڕوونە

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی