ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٣ی خەزەڵوەر، "حەسەن جانفشان"، خەڵکی شنۆ و وەرزشوانی بواری پینگپۆنگ، توانی میداڵیای بڕۆنزی کێبڕکێکانی پارائاسیایی هانگژۆ بەدەست بهێنێت.
ناوبراو لە خولەکانی پێشتری کێبڕکێکانی پارائاسیایی، میداڵیای زیو و بڕۆنزی بەدەست هێنابوو. هەروەها بڕیارە لە کێبڕکێکانی "دۆبل کلاسی ئێم دی ٤"ی پارائاسیایی هانگژۆی چینیش بەشداری بکات.
شایانی باسە کە حەسەن جانفشان تەنیا نوێنەری پارێزگای ورمێ لە کێبڕکێکانی پارائاسیایی هانگژۆیە