بەپێی هەواڵی ئاژانسی "ڕۆیتەرز"، بەهۆی هێرشەکانی ڕۆژانی ڕابردوو بۆ سەر بنکەی هێزەکانی ئەمریکا، زیاتر لە ٢٥ سەربازی ئەمریکایی لە عێراق و سووریە بریندار بوون.
لە ماوەی حەوتووی ڕابردوودا، بە فڕۆکەی بێفرۆکەوانی گرووپەکانی سەر بە ڕژیمی ئێران، چەند جارێک هێرش کراوەتە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سووریە کە بەو هۆیەوە زیاتر لە ٢٥ سەربازی ئەمریکا بریندار بوون.
ڕۆژی ١٨ی ئوکتۆبری ٢٠٢٣ی زایینی، هێرشێکی گەورە کرایە سەر بنکەیەکی ئەمریکا لە سووریە کە بەم هۆیەوە ٢٠ سەربازی ئەمریکایی بریندار بوون.