تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

کۆڵبەرێکی دیکەش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستەکانی ڕژیم کوژرا

کۆڵبەرێکی دیکەش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستەکانی ڕژیم کوژرا
دەنگی خەباتی کوردستان

ڕۆژی سێشەممه ۲ی خەزەڵوەری ۱۴۰۲ی هەتاوی, کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری بانە بە ناوی “موحسین عەبدوڵڵاهی”، لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری "کێلێ"ی ئەم شارە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستەکانی ڕژیم کوژرا.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ, کۆڵبەرێکی لاو بە ناوی موحسین عەبدوڵڵاهی، تەمەن ٣٥ ساڵ و خەڵکی گوندی "کانی بەرد"، بە تەقەی ڕاستەوخۆی بەکرێگیراوانی دەسەڵات کوژرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کادیرێکی هێزە چەکدارەکانی ڕژیم لە سنووری "نەنۆڕ"ی بانە کە ناوبانگی "سوهرابی" بووە، لە چەند میتریی ئەو کۆڵبەرەوە بە چەکی کڵاشینکۆف تەقەی لێ کردووە و کوشتوویەتی.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ئەم کۆڵبەرە لە کاتێکدا کوژراوە کە هیچ بارێکی پێ نەبووە. 
موحسین عەبدوڵڵاهی خێزاندار و باوکی چوار منداڵە.

6 مانگ و 24 ڕۆژ و 16 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆڵبەرێکی دیکەش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستەکانی ڕژیم کوژرا

کۆڵبەرێکی دیکەش بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ترۆریستەکانی ڕژیم کوژرا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی