تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

بەهار شەبانکاریان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستی شاری تاران کرا

بەهار شەبانکاریان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستی شاری تاران کرا
دەنگی خەباتی کوردستان

بەهار  شەبانکاریان،پەیامنێری ڕۆژنامەی ئێعتماد بانگهێشتی ئیتلاعاتی ترۆریستی سپای پاسداران کرا.
ئەم هەواڵنێرە لەم دواییانەدا ڕاپۆرتێکی لەسەر دزی کردن لەماڵی داریوش مێهرجوویی، دەرهێنەر و هاوسەرەکەی وەحیدە محەممەدیفەر کە حەوتووی ڕابردوو کوژران، ئامادە کردبوو.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، ڕۆژی یەک شەممە ۲۳ی ڕەزبەری ۱۴۰۲ی هەتاوی, بەهار شوانکارئیان، پەیامنێری ڕۆژنامەی ئێعتماد دانیشتووی تاران، بانگهێشتی ئیتلاعاتی ترۆریستی سپای پاسدارانی ئەم شارە کرا،
ئەم پەیامنێرە لە شێوەی وتووێژێکدا لەگەڵ وەحیدە محەممەدیفەر، هاوسەری داریوش مێهرجوویی، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە دزی لەماڵی ئەم دوو هونەرمەندە و بوونی چەند کەسێکی نەناسراو لە ماڵەکەیان ئامادە و لە ڕۆژنامەی ئێعتماد بڵاو کرابوویەوە.
بەپێی چەند سەرچاوەیەکی ئاگادار، بەهار شەبانکاریان، ڕۆژی دووشەممە ۲۴ی ڕەزبەر، هاوکات لەگەڵ مێهدی بێیک ئۆغڵوو، بەرپرسی ئەم ڕۆژنامەیە، لەدوای بانگهێشت نامەی پێش وەختە لەلایەن دادگای ڕاگەیاندن ئامادەبوون.
مێهدی بێیک ئۆغڵوو، لەسەر بانگهێشتی بۆ ئەم دادگایە وتوویەتی کە، هەندێک میدیا و کەسایەتی، ئەم هێرشەیان دژ بە ڕۆژنامەکەمان دەست پێکرد، کە لەبنەڕەت دا هیچ چاوپێکەوتنێک لەگەڵ وەحیدە محەممەدیفەر ئەنجام نەدراوە، لە کاتێکدا دەنگی ئەم وتووێژە لە نووسینگەی ڕۆژنامەکە بەردەستە و ئەگەر ئێعتماد ئەم وتووێژەی بڵاو نەکردووەتەوە هۆکاری هەیە.
داریوش مێهرجوویی، دەرهێنەر و هاوسەرەکەی وەحیدە محەممەدیفەر، شەوی شەممە ۲۳ی ڕەزبەر، لە ویلاکەی خۆیان لە نزیک شاری کەرەج لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو بەشێوەیەکی دڕندانە کوژران و ڕۆژی چوار شەممە ۲۵ی ڕەزبەر تەرمەکەیان بەخاک سپێردرا.

6 مانگ و 28 ڕۆژ و 15 کاتژمێر و 3 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەهار شەبانکاریان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستی شاری تاران کرا

بەهار شەبانکاریان بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ترۆریستی شاری تاران کرا

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی