ڕۆژی هەینی هێزە سەرکوتکەر و بەکرێگیراوانی ڕژیمی ئاخوندی ئێران لە زاهیدان هێرشیان کردە سەر ئازادیخوازان و بە توندوتیژی لانیکەم ۵۰۰ کەسیان گرتووە کە لە نێویاندا منداڵی خوار تەمەن ١٨ ساڵ هەبوو. ئەمڕۆ شەممە ۲۹ی ڕەزبەڕی ۱۴۰۲ی هەتاوی, ناسنامەی ١٩ کەس لەو هاووڵاتییە گیراوانە پشتڕاست کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی ستاتۆس، ناسنامەی ئەو هاووڵاتیانە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
یاسر بەلوچ کوڕی ئەمانوڵڵا
محەممەد ڕەخشانی، کوڕی کەریم
عامر شیروزهی کوڕی ناسر،
محەممەد ئەمین زهی، ١٤ ساڵان،
بیلال ڕەخشانی، ١٥ ساڵ،
ئەمینوڵڵا عالیزهی، ٢٤ ساڵ،
یاسر عالی زهی تەمەن ١٧ ساڵ کوڕی مەلیک محەممەد.
عەبدولمەلەک کەمالخانزهی، ٢٧ ساڵ،
کریچ شەهناوازی، ٣٠ ساڵ،
ئەمین مینگل براهوی کوڕی نەزیر
یاسین عیسازهی ریگی، ١٧ ساڵ، کوڕی عەبدولغەنی،
عەبدوڵڵا بیلۆرانی، ٤٢ ساڵ،
ئەحمەد کێبدانی کوڕی عەبدولحەمید،
ئەرسلان ڕۆخشانی،
ئاریان نۆتی زهی،
سەعید کەبدانی،
عیرفان شاهوزهی
ئیحسان کەرەم زهی، ٢٠١٩
محەممەد ئووەیس نارویی تەمەن ١٦ ساڵ کوڕی ئەبولحەسەن.
بەپێی ڕاپۆرتی حال وەش, هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم لە بەرەبەیانی هەینی سەرجەم ڕێگا و شەقامەکانی دەوروبەری موسەلی و مزگەوتی مەکییان داخستبوو و دوای دەستپێکردنی ناڕەزایەتی خەڵک، هێرشیان کردە سەریان و هەموو ئەو هاووڵاتییانەیان بە گەنج و پیر و ئەو منداڵانەی کە زیاتر لە ۵۰۰ بوون, گرتووەو بۆ شوێنی نادیاریان ڕاگواستووە.
پێویستە بگوترێ کە دوابەدوای ناڕەزایەتییە هێمنانەی خەڵکی زاهیدان، هێزە سەربازی و ئەمنییەکان بە شێوەیەکی پلان بۆ داڕێژراو هێرشیان کردە سەر ئەو خەڵکە و گرتوویانن.