تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

ئامریکا دەڵێت بەردەوام دەبین لە وڵامدەر كردنی ڕژیمی ئێران بۆ پشتیوانی لە ترۆریزم

ئامریکا دەڵێت بەردەوام دەبین لە وڵامدەر كردنی ڕژیمی ئێران بۆ پشتیوانی لە ترۆریزم
دەنگی خەباتی کوردستان

جۆ بایدن لە وتارێکدا لە دەفتەری خۆی لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند: ڕژیمی ئێران جگە لە پشتیوانی ڕوسیه لە شەڕی ئۆکراین دا، پشتیوانی حەماس و گرووپە ترۆریستییەکانی دیکەی ناوچەکە دەکات و ئێمە لە وڵامدەر کردنی ئەو دەسەڵانە بەردەوام دەبین.
جو بایدن بە ئاماژەدان بەوەی بۆ پشتیوانی لە ئاسایشی ئیسرائیل و ئۆکراین، ڕۆژی هەینی ٢٨ی ڕەزبەر داواکارییەکی بەپەلەی بودجە پێشکەشی کۆنگرە گرد و وتی: ئەم بودجەیە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی هێزی سەربازیی ئیسرائیل لە ناوچەکەدا.
بایدن پێداگری لەوە کردەوە: دەمانەوێت لایەنە تێکدەرەکانی ناوچەکە بزانن کە ئیسرائیل لە هەموو کاتێک بەهێزترە و ڕێگری لە تەشەنەکردنی ململانێکان بۆ ناوچەکانی دیکە بکات.
هەروەها لە لایەکی دیکەوە ئورسێلا فۆن دێرلاین، سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئورووپا ڕایگەیاند کە ۹۳%ی کەرەستەی حەماس لە ئێرانەوە دێت و داوای توندکردنەوەی گەمارۆکانی سەر حکومتی ئێرانی کرد.


1 ساڵ و 1 مانگ و 2 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 51 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامریکا دەڵێت بەردەوام دەبین لە وڵامدەر كردنی ڕژیمی ئێران بۆ پشتیوانی لە ترۆریزم

ئامریکا دەڵێت بەردەوام دەبین لە وڵامدەر كردنی ڕژیمی ئێران بۆ پشتیوانی لە ترۆریزم

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی