تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

بەستەی نوێی ئابلۆقەکانی ئەمریکا و ئوسترالیا بۆ سەر ڕژیمی ئێران

بەستەی نوێی ئابلۆقەکانی ئەمریکا و ئوسترالیا بۆ سەر ڕژیمی ئێران
دەنگی خەباتی کوردستان

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا ١١کەس، ٨ دامەزراوە و کەشتییەک، لە ئێران، هۆنگکۆنک، چین و وێنۆزۆئێلا بەهۆی پێوەندی لەگەڵ چالاکیی مووشەکی و دڕۆنی دەسەڵاتی ئاخوندی ئێران خستە لیستی گەمارۆکانیەوە.

شەریکەکانی "سائیران"، "سابرین کیش"، "سەرمەد ئێلێکترۆنیکی سێپاهان"، " فەناوران سەنعت ئیرتباتات"، "پیشەسازی ئاسمانیی قۆدس و شەریکەی ڕایان ڕۆشد ئەفزار"، لە بەشی دامەزراوەکان و هەروەها "محەممەدڕەزا ئاشتیانی وەزیری دیفاع، حوجەتۆڵڵا قوڕەیشی جێگریی وەزیری دیفاع، جەبار ڕێحانی گرێدەری سەبازیی ڕژیمی ئێران لە وێنۆزۆئێلا و حەمزە قەلەندەری بەرپرسی پێوەندی نێونەتەوەیی وەزارەتی دیفاعی ڕژیمی ئاخوندی, خراونەتە نێو لیستی گەمارۆکانەوە.
هەروەها ئوسترالیا ئەو گەمارۆیانەی کە پێشتر بەپێی بڕیاڕنامەی ٢٢٣١ی شۆرای ئەمنییەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر ڕژیمی ئێران دانرابوو دیسان دووپاتی کردەوە.
ئوسترالیا جگە لە گەمارۆی ١٩کەس و ٥٧ڕێکخراوە لە ئێران، ئەمجارە ٣ کەس و ١١ دامەزراوەی دیکەیشی خستە لیستی گەمارۆكانییەوە.

6 مانگ و 29 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 31 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەستەی نوێی ئابلۆقەکانی ئەمریکا و ئوسترالیا بۆ سەر ڕژیمی ئێران

بەستەی نوێی ئابلۆقەکانی ئەمریکا و ئوسترالیا بۆ سەر ڕژیمی ئێران

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی