بنیامین ناتانیاهۆ; سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس جەنگی جیهانی شارستانییە لەگەڵ لایەنێكی شەیتانی, ناوبراو هەروەها لە درێژەدا وتیشی: ئەم لایەنە شەیتانییە بە سەرکردایەتیی ڕژیمی ئاخوندی ئێران و دەست و پێوەندە هاوبەشەکانی، وەک حزبوڵڵا و حەماس، دەیەوێت ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ سەردەمی دیلێتی، شەڕ، کۆیلایەتی و وێرانکاری بگەڕێنێتەوە.