تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی پێشكەش كردنی جایزەی ساخارۆف بە شەهید ژینا ئەمینی

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی پێشكەش كردنی جایزەی ساخارۆف بە شەهید ژینا ئەمینی
دەنگی خەباتی کوردستان

رۆژی پێنج شەممە ٢٧ی ڕەزبەر ١٤٠٢ی هەتاوی، یەكێتی ئوروپا جایزەی ساخارۆفی بە شەهید ژینا ئەمینی و شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی پێشكەش كرد.
یەكیتی ئوروپا ڕایگەیاند پێدانی جایزەی ساخارۆف بە شەهید ژینا ئەمینی بە واتای پشتیوانی كردنە لە شۆڕشی مافخوزانەی ژنانی ستەملێكراوی سەرانسەری ئێران.
سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران بە بۆنەی ئەم دەستكەوتە گەورەیە پیرۆزبایی بە خانەوادەی شەهید ژینا ئەمینی، ئافرەتانی ستەملێكراوی كوردستان و ئێران و خانەوادەی شەهیدانی شۆڕشی ژینا و تێكڕای تێكۆشەران و پێشمەرگە نەبەزەكانی ڕێگەی ڕزگاری كوردستان و تێكڕای خەباتكاران و ئازادیخوزانی دژ بە دەسەڵاتی دیكتاتۆری ئاخوندی لە كوردستان و ئێران پێشكەش دەكا.
سازمانی خەبات سپاس و قەدرزانی خۆی بە ئەندامانی پاڕڵمانی ئوروپا ڕادەگەێنێ‌، بە بۆنەی ئەو بڕیاڕە گەورەیان و پێدانی جایزەی ساخارۆف بە شەهید ژینا و شەهیدانی شۆڕشی ڕەوای ئازادیخوزانە لە ئێران و كوردستان دا.

سازمانی خەبات ی كوردستانی ئێران
كومیتەی ناوەندی 
٢٧ی ڕەزبەری ١٤٠٢ی كۆچی خۆری


1 ساڵ و 1 مانگ و 3 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی پێشكەش كردنی جایزەی ساخارۆف بە شەهید ژینا ئەمینی

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی پێشكەش كردنی جایزەی ساخارۆف بە شەهید ژینا ئەمینی

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی