لەبارەی رووداوەکانی تایبەت بە کوردستان و ئێران و دۆخی کورد لە ئێران و پێوەندی ئەحزاب ماڵپەری "رۆژی کورد" دیمانەیەکی لەگەڵ "عەلی بەهرامی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانâ€، پێکهێناوە کە لێرەدا دەقی ئەو دیمانە بڵاو دەکرێتەوە.
رۆژی کورد: با وهک سهرهتا به پرسیارێکی گشتی دهست پێ بکهین. چ خوێندنهوهیهکتان بۆ دۆخی ئێستای کورد له ڕۆژهەڵاتی کوردستان ههیه?
بەهرامی: لە ئێستادا بەهۆی ئەوەی ئابووری ئێران داتەپیوە، قەیرانی ئابووری لە پێش هەر شوێنێکی دیکە کاریگەری لەسەر کوردستان هەبووە، وەک دەبینین بێکاری و هەژاری بەشێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە، ئەوەش کاریگەری هەبووە لەسەر قەیران و دیاردە کۆمەلایەتیەکانی دیکە، بەشێوەیەکی گشتی لەو بارەدا دۆخی کورد لە کوردستانی ئێران جیا نیە لە دۆخی ناوچەکانی دیکەی ئێران، بەو مانایەی لە ئێستادا هاوشێوەی کوردستان لە زۆربەی ناوچەکانی دیکەی ئێران وەک ئەحواز، سیستان و بەلوچستان، خوراسان، ئیسفەهان و تاران، تەورێز نارەزایەتی بەرین دژ بە سیاسەتەکانی ڕژیم و دۆش دامانی ئەو ڕژیمە لە چارەسەری ئەو قەیران و کێشانەی ئێخەی خەڵکیان گرتووە، هەیە. لە کوردستان بزووتنەوەیەکی جەماوەری لە ئارا دایە کە درێژکراوەی ئەو بزووتنەوە سیاسیەیە کە زیاتر لە 4 دەیەیە ڕێبەرایەتیی بزوتنەوەی سیاسی، نەتەوەیی و ئازادیخوازانەی کورد دەکات و بووەتە ئادرەسێکی گرینگ و بەهێز بۆ دیتنەوەی چارەسەریی پرسی کورد لە ئێران. بزوتنەوە جەماوەریەکانی کوردستان بەتایبەت لەم دواییانەدا و بەهۆی کێشە و قەیرانە ئابووریەکان و پرسی ژینگە و کەلتووری چالاکی و هەڵسووڕانی دیار و بەرچاویان هەبووە، بەتایبەت لە یەک ساڵی ڕابردوودا چەندین مانگرتنی گشتی لە شارەکانی کوردستان دژ بە کوشتنی کۆڵبەرانی زەحمەتکێش بەرێوەچووە، بۆ پارێزگاری لە ژینگە و دارستانەکانی کوردستان چالاکی جیاجیا لەلایەن ژینگەپارێزان و ناوەندە تایبەتەکانەوە ئەنجام دراوە، فەرهەنگی و ڕۆشنبیرانی کوردستان دەیان چالاکی ڕۆشەنگەری و ئەدەبی و هونەریان بەرێوەبردووە. ئەمانە بەشێوەیەکی گشتی دۆخی کوردستانمان بەو جۆرە بۆ وێنا دەکات کە لەلایەک ئەگەر چی قەیرانی جۆراوجۆر و بەتایبەت ئابووری ئێخەی خەڵکی گرتووە، بەڵام بەو چالاکیانەی ڕۆژانە بەرێوەدەچن خۆراگری و کۆڵنەدانی چین و توێژەکانی کوردستانمان بۆ دەردەخات کە لە حەستەمترین کاتدا لە مەیداندا دەمێننەوەو خەبات بۆ وەدیهێنانی ویستەکانیان درێژە پێ دەدەن.
رۆژی کورد : بە بڕوای ئێوە بۆچی لایهنه سیاسییهکانی ڕۆژههڵاتی کوردستان ناتوانن ههموویان له ژێر چهترێکی سیاسی و بهرهیهکی هاوبهشدا کۆببنهوه?
بەهرامی: هۆی جیاجیا هەن بۆ نەبوونی یەکیەتی و تەبایی نێو بزوتنەوەی کوردستان، کە دەکرێ ئاماژە بە دوو خاڵی سەرەکی بکرێ، یەکەم لە بزوتنەوەی کوردستاندا پلۆرالیزم و تۆلێرانس نەبوونە قەناعەت و بروایەکی گشتی و تەنیا وەک دروشم و ژێست گرتن لە ئەدەبیاتی سیاسیماندا بە کار دەبرێن، دووهەم دەسەڵاتخوازی و لێکترازانەکان دەوری زۆریان هەبووە لەوەی کە ئەو کارە حەستەم و قورس بکات.
بەڵام بەسەر ئەوەش دا دروست بوونی “ناوەندی هاوکاری حیزبە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران” لەو پێنج لایەنە سەرەکیەی کوردستانی ئێران کە مێژووی 40 ساڵ خەبات و تێکۆشان و پێکەوە کارکردنیان هەیە، لە ئێستادا دەتوانێ سەرەتایەکی باش بێ بۆ ئەوەی ئومێدمان بە هەنگاوی باشتر هەبێ بۆ داهاتوو. دیارە لە ئێستادا ئەو پێنج لایەنە لە هەوڵی ئەوەدان کە بەرەیەکی گشتگیر لە هەموو لایەنە سیاسیەکانی کوردستان کە باوەریان بەو خاڵە سەرەکیانە “روخانی ڕژیمی ئێران، ئێرانێکی دیموکراتیک و دابین بوونی مافە نەتەوەییەکانی خەڵکی کوردستان” هەبێ دەتوانن لەو بەرەیەدا پێک بێنن. بەم پێیە ئەگەر چی درەنگە بەڵام ئەو هەنگاوانەی لە ئارادان جێی ئومێدن.
رۆژی کورد: زۆر جار باسی ئهوه دهکرێت که نهوهی نوێ، فیکری تهقلیدی و ڕوخساری دووباره و سیاسهتی کلاسیک قبووڵ ناکات و حهز به پێشکهوتن و ئاڵوگۆڕی جددی دهکات، نهوهی نوێی کوردیش ڕهخنهی زۆریان لهو بارهیهوه ههیه، ئایا به چ ڕێکارێک دهکرێت، کهلێنی ئهو دوو جیله بهتایبهتی له ڕۆژههڵاتی کوردستان پڕبکرێتهوه?
بەهرامی: من پێم وایە لەو ناوچەی ئێمەی تێدا دەژین بزوتنەوەی هیچ کام لە نەتەوەکانی دەورووبەر ئەوندەی بزوتنەوەی کوردی خاوەن فکری نوێ و دەستەواژەی تازە نین. پێم وایە دەکرێ لەوەکانی پێش خۆمان دەرس وەرگرین و کەموکوریەکان ڕاست کەینەوە و خاڵە بەهێزەکان بەهێزتر بکەین. نەوەی نوێی کورد دوو بەشە ئەوەی لە ناوخۆی کوردستان باڵای کردووەو پەروەردە بووە، یان ئەوەی لە دەوری شۆرش یان لە ناوخۆ بوون و کاریگەری شۆرشیان لەسەر بووە. من پێم وایە ئەوەی لە دەوری شۆرش یان ئەوانەی لە ناوخۆ بوون و کاریگەری شۆرشیان لەسەر بووە خوێندنەوەیان بۆ بابەتە سیاسیەکان جیایە لەگەڵ ئەو بەشەی دیکە. ئەوەی لە دەوری شۆرش بوون ڕێ و ڕێبازی جیلەکانی پێشتر بەرۆژ دەکەن و لە پێناو سەرخستنی تێدەکۆشن، بەڵام کارێکی دروست و بەجێیە تاکی کورد بە ڕوانگەیەکی ڕەخنەگرانە لە بابەتەکان بروانێ و لێکدانەوەو بەدواداچوونیان بۆ بکات و جێگرەوە یان ئالترناتیو بۆ ڕەخنەکەی هەبێ. ئەوکات کار بۆ چەسپاندنی بکات شتێکی دروست و بەجێیە. من لەگەڵ ئەو ڕەخنەگرانە نیم کە تەنیا قسە دەکەن و لە کردەوەدا لەگەڵ نین.
ڕۆژی کورد : پهرتهوازەیی لایهنه سیاسییهکان تا چهند بووهته هۆکارێک بۆ ئەوەی خەڵک لە ناوخۆی وڵاتدا لە خەباتی ئەحزابی کوردستانی دڵسارد ببنەوە? بەهرامی: لێکترازان کەم و زۆر کاریگەری هەبووە، بەڵام خەڵکی ئێمە دڵسارد نین لە خەباتی ئەحزاب، بەڵکوو تەمەنا دەکەن بەجێی لێکترازان یەکگرتوو بن، لە دوای لێکترازانیش خەڵکی ئێمە وازیان لە ئەحزاب نەهێناوە بەڵکوو ڕاستەوخۆ و ناراستەوخۆ هەوڵ دەدەن و فشار دروست دەکەن لەسەر حیزبەکانیان بۆ ئەوەی یەکبگرنەوە. ئەمە ئەو ڕاستیەمان پێ دەڵێ کە خەڵکی ئێمە هەتا زوڵم و چەوسانەوەی لەسەر بێ بە چاوی ئومێدەوە لە ئەحزاب دەروانن.
ڕۆژی کورد :ڕاسان چییه و چی لێهات?
بەهرامی: ئێمە هەر حەرەکەتێکمان دژ بە رژیم پێ چاکە، بەڵام تێبینمان لەسەر جۆر و هەنگاوی تاکلایەنە لەو بارەوە هەیە. پێمان وایە کارێکی لەو چەشنە دەبێ بە هەماهەنگی ئەو لایەنانە بکرێ خاوەن هێزی پێشمەرگەن و دەبێ کارێکی گشتگیر بکرێ ئەو کات کاریگەری باشی دەبێ. ئاگاداری وردەکاری ئەوە نیم کە چی لێهاتووە.
رۆژی کورد: وەک ئاگادارن ڕێژهی ئیعدام له ئێراندا بهردهوام له ههڵکشاندا بووه و کوردیش پشکی شێری بهرکهوتووه، ئایا چ ڕێگهیهک بۆ کۆتاییهێنان بهو تاوانه مرۆییه بهدی دهکرێت?
بەهرامی: ئێعدام حوکمێکی نامرۆڤانەیە کە لەلایەن ڕژیمە دیکتاتۆرەکانەوە دژ بە خەڵکی خۆیان بەرێوەدەچێ. ڕژیمی ئێرانیش هەر لە سەرەتای بەدەسەڵات گەیشتنەوە حوکمی ئێعدامی وەک هۆیەک بۆ سزادانی بیر جیاوازان و نەیارەکانی و هاوکات بە قەولی خۆیان بۆ چارەسەری هەندێ کێشەی کۆمەڵگە بەکار هێناوە، بەڵام بەو شێوە نە توانی بیرجیاوازان لە ناوبەرێ و چارەسەری کێشەکانی کۆمەلگەی پێ کرا، من پێم وایە وێڕای فشاری ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان بۆ لابردنی سزای ئێعدام لە ڕژیمی ئێراندا، بەڵام وەک دەبینین ڕژیمی ئێران پلەی یەکەمی هەیە لە جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدام. من پێم وایە هەتا ڕژیمی ئێران هەبێ حوکمی ئێعدامیش جێبەجێ دەکا، تەنیا بە نەمان و ڕوخانی ئەو ڕژیمە دەکرێ کۆتایی بەو کردەوە نامرۆڤانەیە بێ.