تێکۆشان
ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.
       

گواستنەوەی كۆڵبەرێك بەهۆی سەختی برینەکانی بۆ نەخۆشخانەیەكی تاران

گواستنەوەی كۆڵبەرێك بەهۆی سەختی برینەکانی بۆ نەخۆشخانەیەكی تاران
دەنگی خەباتی کوردستان

ئەمیر کەریمی; كۆڵبەرێكی خەڵکی گوندی گۆشخانی سەر بە سەروئاوا کە بە تەقەی هێزە ترۆریستەکانی حکوومەت بریندار بوو، بە هۆی سەختی برینەکانیەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی تاران گواسترایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە دوو جار لە نەخۆشخانە نەشتەرگەری بۆ کراوە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا سێیەم نەشتەرگەری بۆ بكرێت.
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ١٥ی ڕەزبەر ئەم كۆڵبەرە لە کاتی چوون بۆ کۆڵبەری لە نزیک گوندی "هەنجیران" لە سنووری مەریوان، بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە لەلایەن چەكدارانی حکوومەتەوە تەقەی لێکرا و ئەژنۆی چەپی بە سەختی بریندار بوو.
شایانی باسە کە ئەمیر کەریمی خێزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە.

7 مانگ و 2 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 38 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

گواستنەوەی كۆڵبەرێك بەهۆی سەختی برینەکانی بۆ نەخۆشخانەیەكی تاران

گواستنەوەی كۆڵبەرێك بەهۆی سەختی برینەکانی بۆ نەخۆشخانەیەكی تاران

به‌سته‌ره‌ گرنگه‌کان


به‌‌‌سته‌‌‌ره‌‌‌ گرنگه‌‌‌کان lلێره‌‌‌ بنووسه

تێکۆشان


ناونیشان...



ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی
ناونیشانی